158 ئابوری

وادەی دابەشکردنی مووچەی ئەم توێژە ڕاگەیەندرا

01:33 - 03/10/2024

زەمەن - هەرێمی کوردستان

بڕیارە کۆتایی هەفتەی داهاتوو شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان دابەش بکرێت.

عەلی رەئوف، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست رایگەیاند، رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممەی هەفتەی داهاتوو، شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەکرێت.

ڕاشیگەیاند، ئەو شایستە داراییە بۆ مانگی حوزەیرانی 2024ی مامۆستایانی وانەبێژە.

لەماوەی ڕابردوودا و بەبڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، سەرجەم مامۆستایانی وانەبێژ کرانە گرێبەست و بڕیارە لە مانگی ٩وە بەشێوەی گرێبەست مووچە وەربگرن.

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن