270 ئابوری

هەژماری من گەیشت بە کوێ؟ بانکی ناوەندی چی دەڵێت؟

11:50 - 05/10/2024

زەمەن - هەرێمی کوردستان

سۆران عومەر ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، بانکی ناوەندی ئاشکرای کردووە کە گرێبەستی هەژماری من لای ئەوان نییە و دەشڵێت: ئەگەری هەیە چیتر وەزارەتی دارایی هەرێم پارەی مووچە نەبینێت

ناوبراو لە هەژماری خۆی لە فەیسبووک بڵاویکردەوە: لەسەر هەژماری من و توطين بانکی ناوەندی عێراق ئاشکرای دەکات گرێبەستی هەژماری من لای ئەوان نیە، خزمەتگواری لەهەژماری من لەسەر سەرمایەی بانکەکان خۆیانە نەک حکومەت، توطينیش لەوەزارەتی داراییەوە بۆ بانکی حکومیە پاشان بانکی ئەهلی نەک پارە بدرێت بەوەزارەتی دارایی هەرێم.

دەشڵێت: بەردەوامم لەسەر بەدواداچون بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای فیدراڵی تایبەت بە توطين بۆ ئەول مەبەستە بەنوسراوی ژمارە (٨١٢/د لە ٢٢/٧/٢٠٢٤) داوام لەبانکی ناوەندی عێراق کرد ئەو گرێبەستەمان بۆ بنێرێت کەلەنێوان حکومەتی هەرێم و بانکە ئەهلیەکانی هەژماری من هەیە تایبەت بەدابەشکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم، بانکی ناوەندی بەنوسراوی ژمارە (٩/٥/١١٤٥٥٥ لە ٢٤/٩/٢٠٢٤) دەڵێ ئەو گرێبەستە لای ئێمە نیە.

وتیشی: هەروەها داوامکرد ئەو خزمەتگوزاریانە چیە کە لەبانکە ئەهلیەکانی هەژماری من فەرمانبەران دەتوانن لێی سودمەند بن، بانکی ناوەندی دەڵێ ئەو خزمەتگوزاریانە پێویستە لەسەر سەرمایەی خودی بانکە ئەهلیەکە بدرێت بەفەرمانبەران.

باسی لەوەش کردووە، تایبەت بە توطين بانکی ناوەندی دەڵێت : توطين لە وزارەتی دارایی بۆ بانکی حکومی لەوێشەوە بۆ بانکی ئەهلیە، بەم جۆرەچیتر وەزارەتی دارایی هەرێم پارەی موچە نابینێت، ئەمەش هۆکاری سەرەکی ئەوەیە کە هەرێم توطين ناكات.

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن