38 عیراق

بەڕێوەبەرێکی کارەبا و تەواوی ئەندامانی خێزانەکەی کوژران

12:11 - 05/10/2024

زەمەن - رومادی

بەرێوبەری بنکەی کارەبای رومادی و تەواوی ئەندامانی خێزانەکەی کوژران و تا ئێستاش هۆکاری روداوەکە نەزانراوە.

کەمێک لە مەوبەر ئەندازیار فراس عوبێدی بەڕێوەبەری بنکەی کارەبای رومادی و هاوسەر و دوو کچەکەی بە کوژراوی لە نێو ماڵەکەی خۆیان لە ناحیەی بەغدادی پارێزگای ئەنبار دۆزرانەوە.

دوای کوشتنی تەواوی ئەندامانی خێزانەکە، تەرمەکان شێوێندراون.

بەپێی زانیارییەکان، هێزە ئەمنییەکان لەشوێنی روداوەکە بڵاوەیان پێکراوە و لێکۆڵینەوەکان دەستیان پێکردوە.
سەرچاوە: کەی ئێن ئێن

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن