2389 ئابوری

بەپەلە.. بەهای دۆلار بەرزترین نرخی لەم ساڵدا تۆماركرد

09:44 - 02/10/2024

زەمەن - ئابووری

نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان گۆڕانکاریی بەسەردا هات.

بەپێی ئەو نرخانەی ئەمڕۆ "زەمەن" لە بۆرسەی هەولێرو بەغدادەوە دەستیكەوتووە، لەکاتی کردنەوەی بازاڕدا نرخی 100 دۆلار بە 152 هەزارو 750 دینارە بەفرۆشی كۆو بەتاكیش بە 153 هەزار دینارە.

به‌رزی نرخی دۆلار له‌ كاتێكدایه‌ په‌رله‌مان عێراق، له‌ ماده‌ی یه‌كه‌می یاسای بودجه‌دا په‌سه‌ندى كردووە كه‌ 100 دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ 130 هه‌زار دیناره‌.

نرخی دراوه‌كان بە کۆ "جوملە" بەمشێوەیەیە:
 100 دۆلار بە 152 هەزارو 750 دینارە.
100 یۆرۆ بە 167 هەزار دینارە.
100 پاوەن بە 198 هەزار دینارە.
100 لیره‌ی توركی بە 4 هه‌زارو 600 دینارە.
100 هەزار تمەن بە 2 هه‌زارو  600 دینارە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن