431 کوردستان

کەشناسێک: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

10:08 - 03/10/2024

زەمەن - کوردستانی

هەڤاڵ سدیق شارەزای کەشوهەوا رایگەیاند، بەهۆی زاڵبوونی پەستانی بەزر بۆماوەیەکی دیاریکراو، زیاتر لەهەفتەیەک دەخایەنێت، پێشبینی دەکرێت لەسەرەتای هەفتەی داهاتووەوە لەسەرجەم ناوچه جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان پلەکانی گەرما دوو بۆ چوار پلەی سیلیزی بەرزبێتەوە.

راشیگەیاندووە، بەرزترین پلەکانی گەرما لەناوچەکانی گەرمیان لەنێوان 37 بۆ 38 پلەی سیلیزی دەبێت، لە ناوچەشاخاوییەکانی هەرێمیش پلەکانی گەرما لەنێوان 30 بۆ 31 پلە دەبێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن