بۆ كردنی گژوگیای بەهار چووە چیاو مین پێیدا تەقیەوەو گیانی لەدەستدا
11:30 - 13/03/2025
زەمەن – سۆران
لە سنووری ڕەواندز
بەهۆی تەقینەوەی مین کەسێک گیانی لەدەستداو ئەو ناوچەی مینەکەی تێدا تەقیوەتەوە
ناوچەیەکی مینڕێژکراوی کۆنە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە،
بەرگری شارستانی سۆران ڕایگەیاند، لە نزیک گوندى دەرگەڵە لە چیاى رۆڵەى سنوورى
رواندز، هاووڵاتییەک بەناوی (زاندراو)، پێی لەسەر مین داناوە و پێیدا تەقیوەتەوە،
لەوێ دەست بەجێ گیانی لەدەستداوە.
ئەو کەسەی گیانی
لەدەستداوە تەمەنی 58 ساڵە و لەگەڵ کوڕەکەى و کەسێکى دیکە، بەمەبەستى کردنى گژوگیاى
بەهارە روویان لە چیاى رۆڵە کردووە.
رەوەند مەغدید، وتەبێژی
بەرگریی شارستانیی سۆران رونیشیكردەوە كە رووداوەکە لە چیای رۆڵە روویداوە و ئەو
ناوچەی مینەکەی تێدا تەقیوەتەوە ناوچەیەکی مینڕێژکراوی کۆنە".