سودانی له‌باره‌ی 100 هه‌زار دیناری خانه‌نشینانی هەرێم هەنگاوی نا
12:56 - 13/03/2025
زەمەن - هەرێمی كوردستان
نوسینگەی محه‌مه‌د
شیاع سودانی داواکاری 100 هەزارەکەی خانەنشینانی هەرێمی کوردستانی ئاڕاستەی ئەمیندارێتی
گشتی ئەنجومەنی وەزیران کرد.
ئەمڕۆ پێنجشەممە
سۆران عه‌مه‌ر، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی بلاویكرده‌وه،
"به نوسراوێك له 10ی (شوبات/2)ی ئه‌مساڵدا داوای 100 هەزار دیناری باشکردنی
بژێویم ئاڕاستەی سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد تاوه‌كو ئەو بڕیارە خانەنشینانی هەرێمی
کوردستانیش بگرێتەوە، دو 100 هەزار دیناریی دەدرێت بەخانەنشینان، یەکەمیان لەیاسای
خانەنشینی یەکگرتوی عێراق هەیە بۆ ئەوانەی موچەکانیان کەمترە لە 500 هەزار، ئەمە جێبەجێکراوەو
بەردەوامە".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه،
دوەمیان بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقە بۆ ئەوانەی موچەکانیان کەمترە لە ملیۆنێک
دینار، ئەو 100 هەزارەیان لەئێستادا تەنها خانەنشینانی عێراق وەریدەگرن بەبڕیاری ئەنجومەنی
وەزیران، "داوامکردوە ئەو 100 هەزارە خانەنشینانی هەرێمیش بگرێتەوە".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره
ده‌ڵێت، "پێشتر هەرێمی کوردستان خۆی ئەمەی جێبەجێکردوەو داویەتی بەخانەنشینان،
لە مانگی یەکەوە عێراق دەڵێ ئەو 100 هەزارە نادەین بەخانەنشینانی هەرێم".