سعودیە کاتی رۆژووگرتن کەم دەکاتەوە
08:06 - 13/03/2025
زەمەن - جیهانى
مەریوان نەقشبەندی، گوتەبێژى پێشووى وەزارەتى ئەوقافى هەرێم دەڵێت، محمد بن سەلمان جێنشینی عەرەبستانی سعودیە بڕیایداوە لەساڵی ئایندەوە ماوەی رۆژوگرتنی موسڵمانان چەند سەعاتێک کەم بکاتەوە و لەجیاتی بانگی مەغریب، ڕۆژوشکاندن (الافطار) لەگەڵ بانگی عەسردا بێت، شێخ عەبدولرەحمان سدیس ئیمام و خەتیبی حەرەمی کەعبەی پیرۆزیش دەڵێ ئەم بڕیارە دروستە و پێچەوانەی شەرع نیە.
مەریوان نەقشبەندى نووسیویەتى، شا عەبدوڵای پاشای ئەردەنیش پشتیوانی ئەم هەنگاوەی سعودیە دەکات و دەڵێ ئێمەش لەئەردەن هەمان رێچکەی سعودیە دەگرینەبەر، لە هەریەک لەوڵاتەکانی مەغریب و تونسیش داواکاری گۆڕانکاریەکان بۆ مانگی رەمەزان بەرزترە و بەهەزاران هاوڵاتی موسڵمان لەمەغریب داوایان لەشا محەمەدی پاشای وڵات کردوە مانگی رەمەزان بەیەکجاری نەمێنێت و رۆژوگرتن ببێتە ئیختیاری و بریاری شەخسی و حکومەت هیچ ئیجرائاتێک بۆ ئەو مانگە نەکات و کارەکە بۆ خەڵک بەجێبهێڵرێت.
مەریوان نەقشبەندى نووسیویشیەتى، سەرۆکی تونسیش لەگەڵ پشتگیری بۆ چاکسازی ئاینی تەئکیدی کردەوە کەوا لەدەستوری نوێی تونسدا ئاینی ئیسلام یان هەر ئاینێکی تر نابێتە ئاینی رەسمی دەوڵەت،لەئیمارات و بەحرەین و میسریش هەنگاوەکانی ئەوەی پێیدەڵێن(الاصلاح الديني)دەستی پێکردوە و محمد بن سەلمان جێنشینی سعودیە(ئەو وڵاتەی ئیسلام تێیدا سەریهەڵداوە و قیبلە و حەجی موسڵمانانی لێیە)دەڵێ هەتا ساڵی 2030 شێوازی ژیانی خەڵکی سعودیە بەتەواوی دەگۆڕین و ئەو گۆرانکاریانەش دەبەینە هەمو وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی و گوتیشی ئەمە کارێکی ئاسان نیە بەڵکو جەنگێکی فیکری و کۆمەڵایەتیە و سعودیە سەرکردایەتی ئەم جەنگە دەکات و 90%ی دانیشتوانی رۆژهەڵاتی ناوەراست و وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی پشتیوانی ئەم جەنگە فیکریە دەکەن.
هەروەها دەڵێت، ئەم پرۆسەیەی ماوەیەکە لەوڵاتانی عەرەبی دەستیپێکردوە نیگەرانی و نارەزاییشی لێکەوتۆتەوە و هەندێ لەگروپ و کەسایەتی و رەوتە(ئیسلامی)یە سوننەمەزهەبەکان ،بەئیسلامیەکانی کوردستانیشەوە ،دژی ئەم ئیصلاحاتە ئاینیانەن و سەرکردەکان و پیاوانی ئاینی ئیستای سعودیە و هەمو وڵاتە عەرەبی و ئیسلامیەکانیش بە بەکرێگیراوی رۆژئاوا دەزانن و زۆربەشیان بەموسڵمان نازانن.بۆیە ئەم پێنج ساڵەی داهاتو بەدیاردەکەوێ خەڵکی ئەم وڵاتانە چیان دەوێ و گۆرانکاریەکان بەچ ئاراستەیەک دەبێ.