90 کوردستان

د. یاد نەقشبەندی: لە ماوەی ١٠ مانگدا ٤٧٩ حاڵەتی توشبوون بە شێرپەنجە تۆمارکراون

02:29 - 06/10/2024

زەمەن _ سلێمانی

 

 بەڕێوەبەری نەخۆسخانەی هیوا ڕایگەیاند:  لە ماوەی ١٠ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا ٤٧٩ حاڵەتی توشبوون بە شێرپەنجە تۆمارکراون، بەروارد بە ساڵی ڕابردووش ٦٤ حاڵەت زیادیکردووە.

 ئەمڕۆ یەکشەممە، ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، دکتۆر یاد نەقشبەندی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا ئاشکرایکرد، هۆکارەکان زۆرن بۆ توشبوون بە شێرپەنجەی مەمک، لەوانەش بۆماوەیی، نەبوونی منداڵ، پێنەدانی شیری سرووشتی، قەڵەوی، خۆراکی نا تەندرووست، هۆشیاری ژنان گرنگە لە نیشانە پێشوەختەکانی توشبوون بە شێرپەنجە.

ئاماژەی بەوەشدا، ژنان دەتوانن  خۆیان پشکنین بۆخۆیان بکەن، سەرەکیترین نیشانەش هەستکردنە بە گرێ لە مەمکدا، هەروەها تێكچوونی شێوازی پێست و هاتنە دەرەوەی جەراعەتە لە مەمکدا.

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا وتیشی: ئەوانەی لە قۆناغی سەرەتای توشوبوندان واتە ئاستی یەک و دوو، چارەسەرەکانیان هەرزانەو لە کەرتی گشتی بەردەستە، ئەوانەشی دەگەنە قۆناغی کۆتایی چارەسەکردنیان قورس دەبێت.

ئەمە لە کاتێکدایە، لە چوارچێوەی هەڵمەتێکی هاوبەشدا، کە گرووپی کۆمپانیاکانی فاروق و  نەخۆشخانەی هیوا پێیهەستاون، بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ تووشبووانی شێرپەنجە، کە لەم مانگەدا لەسەر ئاستی جیهان بە ئۆکۆتۆبەری پەمەیی ناسراوە، بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی نەخۆشییەکانی شێرپەنجە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن