60 کوردستان

پێنج کەس لەکاتی گوێزتەکاندن گیانیان لەدەستدا

10:21 - 06/10/2024

زەمەن - کوردستانی

لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا، لە پارێزگای هەمەدانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، پێنج کەس لەکاتی گوێزتەکاندن کەوتوونەتە خوارەوە و گیانیان لەدەستداوە.

هەر لەکاتی گوێزتەکاندن، ١٣٥ کەسی دیکەش برینداربوون، هاوکات زۆرینەی ڕووداوەکان لە شاری توێسرکان بوون و تێیدا سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٥٨ کەسیش برینداربوون.

ئەو کەسانەی بریندار بوون، شکان لە بڕبڕەی پشت و قاچ و چەناگە و دەست و برینداربوونی سەریان ڕوویداوە.

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن