384 کوردستان

کۆمیسیۆن: وەرگرتنەوەی کارتی دەنگدەران تا ڕۆژی هەڵبژاردن بەردەوامە

04:24 - 05/10/2024

زەمەن _ هەرێمی کوردستان

 

 کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەەکانی عێراق ڕایگەیاند: وەرگرتنەوەی کارتی دەنگدەران تا ڕۆژی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەردەوام دەبێت.

 ئەمڕۆ شەممە، ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، حاکم عومەر ئەحمەد، سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشکرایکرد، وەرگرتنەوەی کارتی دەنگدەران لە بنکەکانی کۆمیسیۆن بەردەوامە تا ڕۆژی ٢٠ی ئەم مانگە کە رۆژی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانە.

بەپێی ئامارەکانی کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردن، سێ ملیۆن و ٧٨٩ ھەزار و ٣٦٠ کەس لە ھەرێمی کوردستان لە ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان مافی دەنگدانیان ھەیە، تائێستاش نزیکەی ١٦٠ ھەزار کەس کارتی دەنگدانیان وەرنەگرتووەتەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن