28 کوردستان

پلەکانی گەرما بەرزتر دەبنەوە

11:53 - 06/10/2024

زەمەن - هەرێمی کوردستان

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کەشناسیی هەرێم ئاماژەی بەوە کردووە، ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ .

ڕاشیگەیاندووە سبەی ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و لەهەندێک ناوچە نیمچەهەور دەبێت، پلەکانی گەرماش کەمێک بەرز دەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : ٣٤ پلەى سیلیزى

سلێمانی : ٣٢ پلەى سیلیزى

دهۆک : ٣٣ پلەى سیلیزى

کەرکوک : ٣٧ پلەی سیلیزى

هەڵەبجە : ٣٥ پلەى سیلیزى

گەرمیان : ٣٨ پلەى سیلیزى

زاخۆ : ٣٥ پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران : ٢١ پلەى سیلیزى

سۆران : ٣٣ پلەى سیلیزى

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن