1160 ئابوری

بزانە لە داخستنى بازاڕ نرخى دۆلار بەچەندبووە و هۆکارى بەرزبوونەوەى چییە

06:34 - 06/10/2024

زەمەن - ئابورى

 

ئەمڕۆ دواى نزیکەى یانزە مانگ نرخى 100 دۆلار گەیشتە 156 هەزار دینار، لە نیوەى مانگى کانوونى یەکەمى ساڵى رابردووەوە، نرخى دۆلار بەرامبەر دینار نەگەیشتووەتە ئەو ئاستە، ئێوارەش لەکاتى داخستنى بازاڕ 100 دۆلار بە 155,650 دینار مامەڵەى پێوەکرا.

 

بەگوێرەى مامەڵەکارانى دراوەکان لە هەرێمى کوردستان، لەئێستادا بەهۆى ئەوەى ترس هەیە، ئیسرائیل تۆڵەى هێرشە مووشەکییەکانى هەفتەى رابردوو لە ئێران بکاتەوە، هەروەها لە هێرشەکانیدا ئەو گروپە چەکدارانەى عێراق بەئامانج بگرێت کە نزیکن لە ئێران، نرخى دۆلار بەرزبووەتەوە.

 

هەرەوەها هەر ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانى سەرۆکوەزیرانى عێراق، ئاگادارى سەرکردەى گروپە چەکدارەکان و بەرپرسانى حەشدى شەعبى کردووەتەوە، بە زووترین کات عێراق بەجێبهێڵن، لەبەرئەوەى مەترسى هێرشکردنەسەریان لە هەموو کات زیاترە و شوێنى هەمووشیان لاى ئەمریکا و ئیسرائیل ئاشکرایە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن