1735 کوردستان

لەبارەی راگرتنی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی هەولێر روونکردنەوە دەدرێت

09:53 - 06/10/2024

زەمەن - کوردستانی

لە‌ ئێوارەی ئەمڕۆوە، دەنگۆی ئەوە هەیە گەشتەکانی فڕۆکەخانەی هەولێر راگیرابێت، کەمێک پێش ئێستا، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەکە هەواڵەکەی رەتکردەوە.

ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لەوبارەیەوە رایگەیاند، گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ئاسایین و ڕانەگیراون.

ئەگەر هەیە ئەمشەو ئیسرائیل وەڵامی هێرشە مووشەکییەکەی ڕۆژی یەکی تشرینی یەکەمی ئێران بداتەوە، بەتایبەت کە سبەی دووشەممە ساڵیادی هەڵگیرسانی شەڕی غەززەیە، بەو هۆیەوە دەستەی فڕۆکەوانیی ئێران لە کاتژمێر 09:00ی ئەمشەو تاوەکو کاتژمێر 06:00ی بەیانی سەرجەم گەشتەکانی هەڵوەشاندوونەتەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن