پەرلەمانتارێکى عێراق: مووچەى هیچ مانگێک نافەوتێت و هەمووى لەمساڵدا دەدرێت
08:23 - 24/11/2024
زەمەن - کوردستانى
ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانى عێراق دەڵێت، مووچەى مانگەکانى 10 و 11 و 12 هەرسێکى لەمساڵدا دەدرێت و هیچى نافەوتێت.
جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانى عێراق لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، چەندین كێشە لە نێوان هەرێم و بەغداد هەن كە پێویستیان بە چارەسەرە لەوانە پرسی مووچە، نەوت و گرێبەستە نەوتییەكان و جگەلەوەش بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق هەیە دەبێت بەغداد مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بنێرێت و نابێت مووچە بكرێتە قوربانیی ململانێ سیاسییەكان.
باسى لەوەشکرد، بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق مووچەی مانگەكانی 10 و 11 و 12 دەبێت بدرێت و نافەوتێت و پێشتر وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند، مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق دەنێردرێت.