کۆڵبەرێک لە بەفردا رەقبووەوە و گیانیلەدەستدا
07:28 - 28/12/2024
زەمەن - کوردستانى
ژمارەیەک کۆڵبەر لە ناوچەى بەستامى سەقز لەناو بەفردا گیریان خواردبوو، ئەمڕۆ یەکێکیان گیانیلەدەستدا.
ژمارەى کۆڵبەرەکان حەوت کۆڵبەربوون چواریان خەڵکى سەقزبوون و سیانیان خەڵکى بانە بوون، لە رۆژى هەینییەوە لەناو بەفردا گیریانخواردبوو، ئەمڕۆ تیمێک بەهانایانەوەچوون، بەڵام پێش ئەوەى بیانگەیەننە نەخۆشخانە، کۆڵبەرێکیان کە ناوى ئیدریس نادرییە و خەڵکەى گوندێکى بانەیە گیانیلەدەستدا.