بەرێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی زانیاری نوێ سەبارەت بە ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاكان دەخاتە ڕوو
03:44 - 22/12/2024
زەمەن _ سلێمانی
بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی ئاشکرایکرد، کە بڕیاری نەهێشتنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان کۆدەنگی لیژنەی باڵای ئەمنی سلێمانی بووە، هەتا چارەسەرێکی دروستیان بۆ دەدۆزرێتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤، عەمید ئاسۆ محەمەد، بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی ڕایگەیاند: : بڕیاڕی نەهێشتنی ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا بڕیاری هەموومان بووە لە لیژنەی باڵای ئەمنی سلێمانی و ڕێکارەکان بەردەوام دەبن و تا ئێستا دەست بەسەر ژمارەیەکی بەرچاوی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکاندا گیراوە، ئەوانەی دیکەش لەسەر شەقام نەماون.
ئەمە لە کاتێکدایە کە ڕۆژی ٢ی ئەم مانگە لیژنەی باڵای ئەمنیی پارێزگای سلێمانی لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا و هەڵگری ژمارەی ساختە و جام ڕەش "خەریکە" دەبێتە دیاردە، بۆیە بڕیاریانداوە "دەستیان بەسەردا بگرن".