مادە خۆراکییەکانى ناو کۆتا بەشەخۆراکى ئەمساڵ دیاریکران
08:45 - 28/12/2024
زەمەن - کوردستانى
بەڕێوەبەرایەتى گشتیى بازرگانیى هەرێم رایدەگەیەنێت، سەرەڕاى پشووى فەرمیى، سەبەتەى نۆیەمى خۆراک لەسەر لیستى مانگى 12 دابەشکراوە.
بەڕێوەبەرایەتى بازرگانیى خۆراکیى هەولێر دەڵێت، هەرچەندە پشووی فەرمیە لە سەرجەم دام و دەزگاکانی حکومەت، بەڵام بەشێک لە فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی خۆراک و کۆمەڵگای کۆگاکان دەوامی ئاسایی خۆیان دەکەن بۆ دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگانەی هاووڵاتیان ئەمەش لەبەر بەرژەوەندی هاووڵاتیان.
دەشڵێت، ئەم بەشەخۆراکەی دابەشدەکرێت سەبەتەی نۆیەمی ئەمساڵە لەسەر لیستی مانگی کانوونى یەکەمى 2024 کە پێکهاتووە لە (زەیت و شەكر و برنج و نیسك و لەتكەنۆك و دۆشاوی تەماتە).
لەئێستادا لە بنكە دوورەكان تەواوی بەشەخۆراك دابەشكراوە و لە بنكەكانی ناوشار هەموو ماددە خۆراكییەكان دابەشكراوە جگە لە زەیت و دۆشاوی تەماتە، بەڕێوەبەرایەتى بازرگانیى خۆراکى هەولێر دەڵێت، لەبەر جەردی سەری ساڵ دەكەوێتە هەفتەی داهاتووەوە و بنكەكانی دەورووبەریش بەشێكی ماددە خۆراكییەكانیان دەكەونە ساڵی نوێوە.