ئەو کەسەى لە زیندانى سیدنایا بەرپرسی لەسێدارەدان بوو دەستگیرکرا
08:31 - 26/12/2024
زەمەن - جیهانى
روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، بەرپرسی لە سێدارەدان لە زیندانی سیدنایا دەستگیرکراوە.
روانگەى سورى راشیگەیاندووە، لە پارێزگەی تەرتوسی سوریا، محەممەد کنجۆ حەسەن، بەرپرسی لە سێدارەدان لە زیندانی سیدنایا، لە لایەن هێزەکانی دەسەڵاتی نوێی سووریاوە دەستگیرکراوە.
ئەوەشى راگەیاندووە، محەممەد کنجۆ لەگەڵ 20 سەربازی دیکەی سەردەمی ئەسەد دەستگیرکراوە.