لە سلێمانى دەستڕێژى گوللـە لە دوو کەس کرا و هەردووکیان بریندارن
09:03 - 22/12/2024
زەمەن - کوردستانى
کەمێک پێش ئێستا لە سلێمانى دەستڕێژى گوللـە لە دوو کەس کرا و هەردووکیان بریندارکران.
بەگوێرەى ئەو زانیارییانەى دەست زەمەن کەوتوون، ئەو دوو کەسەى تەقەیان لێکراوە کوڕ و باوکن و باوکەکە کارمەندى هێزێکى ئەمنییە، هەردووکیان برینداربوون و گەیەندراونەتە نەخۆشانەى شار.