215 کوردستان

سۆران عومەر: 12 رۆژە مووچەی مانگی 11 هاتووە بۆچی دابەشی ناكەن؟

09:17 - 28/12/2024

زەمەن - کوردستانى

 

ئەندامێكی پەرلەمانى عێراق دەڵێت، 12 رۆژە عێراق پارەى مووچەى مانگى 11ى ناردووە، لە حکومەت دەپرسێت، بۆچى دابەشى ناکەن؟

 

سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانى عێراق لە فەیسبوکى خۆى نووسیویەتى، 12 رۆژە پارە بۆ مووچەی مانگی 11 لە بەغدادەوە هاتووە بۆ هەرێم، ئەگەر مووچەی مانگی 10تان پێنەداوە بۆ دابەشیناكەن؟

 

ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت، بۆ هێندە دژی ئەو میللەتەن و مووچەكەی بە بارمتە دەگرن؟.. ویژدانتان ئەگەر ماوە با جارێك ئازارتان بدات كە خەڵك بەو زستانە بێ نەوت و بێ كارەبا و بێ بازاڕ و بێ پارە و قەرزدارە.

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن