1351 کوردستان

بەرمیلێک نەوت بە ٥٢ هەزار دەدرێتە هاووڵاتیان

03:27 - 20/01/2025

زەمەن _ هەڵەبجە

 

 پەرلەمانتارێکی کوردستان ڕایگەیاند: لەمساڵدا دوو جار لە پارێزگای هەڵەبجە نەوت دابەشدەکرێت، هەربەرمیلێک بەنرخی ٥٢ هەزار دینار.

 ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، کاوە عەلی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، لە پارێزگای هەڵەبجە، ئاشکرایکرد، ڕەزامەندی هەیە لەم ساڵدا دوو جار لە پارێزگای هەڵەبجە نەوت دابەشبکرێت، بەرمیلێک بە ٥٢ هەزار دەبێت و ئەو بڕیارەی کە باس لە ١٠٠ لیتر نەوت بۆ هەر خێزانێک دەکات بۆ پارێزگای دهۆک و پارێزگای هەولێر دراوە، نەک بۆ پارێزگای هەڵەبجە.

باسی لەوەشکردووە، : بڕی ٥٠ ملیۆن لیتر نەوت بۆ هەرێم هاتووە، لەو بڕە بە پێی نووسراوی وەزارەتی نەوتی عێراق ژمارە ١٠٣٥ لە ٢/١/٢٠٢٥ بڕی ٥ ملیۆن و ٢٥٠ هەزار لیتر بۆ پارێزگای هەڵەبجەیە و بۆ هەر لیترێک ٢٥٩ دینار بێ گواستنەوە (بەرمیلێک ٥٢ هەزار)، کە لە پارێزگای هەڵەبجە نزیکەی یەک ملیۆن لیتر کەمی هەیە بۆ ئەوەی هەموو خێزانەکان بەریان بکەوێت، کەواتە هەر خێزانێک زیاد لە ١٧٠ لیتریان بەردەکەوێت.

هاوکات وتیشی: ئەمڕۆ یەکەم وەجبە دەنێرن بۆ پارێزگای هەڵەبجە، ٣٠ هەزار بەرمیل نەوت بە تایبەت ڕەزامەندی هەیە بۆ هەڵەبجە بەنوسراوی ٢٤٤٥٣٠٨ لە ١٥/١٢/٢٠٢٤ ی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بەوەش بەشی هەموو خێزانەکانی پارێزگای هەڵەبجە دەکات، واتە پێویستە لەم ساڵدا دوو جار نەوت بدرێت لە هەڵەبجە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن