قەڵغانی سوپاس و پێزانین پێشکەش بە دانا عەبدولکەریم کرا
12:59 - 30/01/2025
زەمەن – هەرێمی كوردستان
شاندێك لە هەڵەبجەوە پەیامی سوپاس و پێزانینی گەیاندە
وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن لەپای هەوڵ و خزمەت و پاڵپشتییەکانی وەزیری
ئاوەدانکردنەوە بۆ خزمەتی هەڵەبجە و لەبەرامبەریشدا دانا عەبدولكەریم دەڵێ"خزمەتکردنی هاونیشتیمانیان لە هەڵەبجەو
سەرجەم ناوچەکان بە ئەرک و واجب دەزانین و ئەوەی لە تواناماندا بێت درێغی ناکەین"
رۆژی چوارشەممە ٢٠٢٥/١/٢٩، دانا عەبدولکەریم، وەزیری
ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن لە دیوانی وەزارەت پێشوازی لە بەڕێوەبەری تاقیگەی بیناسازی
هەڵەبجە کرد.
لە دیدارێکدا کە سۆز نوری، راوێژکاری وەزارەت و
توانا بەشیر، بەڕێوەبەری گشتی دیوان و ئارین تەحسین، بەڕێوەبەری تاقیگەکان لە دیوان
ئامادەی بون، بەڕێوەبەری تاقیگەی بیناسازی هەڵەبجە بەناوی ستاف و فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتییەکەیەوە
قەڵغانی سوپاس و پێزانینی پێشکەش بە وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن کرد.
بەڕێوەبەری تاقیگەی بیناسازی هەڵەبجە پەیامی
سوپاس و پێزانینی فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتییەکەی گەیاندە وەزیری ئاوەدانکردنەوەو
نیشتەجێکردن لەپای هەوڵ و خزمەت و پاڵپشتییەکانی وەزیری ئاوەدانکردنەوە بۆ کردنەوەی
بەڕێوەبەرایەتیەکەو دامەزراندنی کارمەندەکانیان، هاوکات سوپاس و پێزانینی ئاراستەی
راوێژکار و بەڕێوەبەری گشتی دیوان و بەڕێوەبەری تاقیگەکان کرد.
وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن وێڕای دەربڕینی
خۆشحاڵی رایگەیاند؛ خزمەتکردنی هاونیشتیمانیان لە هەڵەبجەو سەرجەم ناوچەکان بە ئەرک
و واجب دەزانین و ئەوەی لە تواناماندا بێت درێغی ناکەین.