شەش مانگ سزای زیندانیکردن بەسەر ئومێد بەرۆشکیدا سەپێنرا
01:39 - 30/01/2025
زەمەن _ کوردستانی
دادگای دهۆک سزای شەش مانگ زیندانیکردنی بەسەر رۆژنامەنووس ئومێد بەرۆشکیدا سەپاند.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، لە دادگای دهۆک، بەپێی ماددەی دووی خراپ بەکارهێنانی پەیوەندی، ئومێد بەرۆشکی رۆژنامەنووس بە شەش مانگی دیکە زیندانیکردن سزادرا.
ئەمە لە کاتێکدایە، ئومێد بەرۆشکی، لە ماوەکانی رابردوودا پۆستێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک کردبوو و داوایکردبوو قارەمان شوکری و دەستگیرکراوانی دیکەی بادینان ئازادبکرێن، لەسەر ئەم پۆستە داوای یاسایی لەسەر تۆمارکراوە.