338 کوردستان

هەرکەسێک کارتی نیشتیمانی نەبێت بەشەخۆراکی مانگانەی پێنادرێت

01:03 - 30/01/2025

زەمەن _ هەرێمی کوردستان

 

 بەڕێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی ڕایگەیاند: لەمەدوا هەرکەسێک کارتی نیشتیمانی نەبێت، یاخود مووچەی مانگانەی سەروو دوو ملیۆن بێت بەشەخۆراکی مانگانەی پێنادرێت و رادەگیرێت.

 ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، نەوزاد شێخ کامل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی ئاشکرایکرد، لە مانگی ڕەمەزاندا هێلکە و ئاردی سفر بۆ بەشەخۆراک زیاد دەکرێت و هەرکەسێک کارتی نیشتیمانی نەبێت بەشەخۆراکی مانگانەی پێنادرێرت.

ئاماژەی بەوەشدا، دەستمانکردووە بەدابەشکردنی بەشی یەکەمی خۆراک کرد لە ساڵی ٢٠٢٥ و هەر کەس مووچەی سەروو دوو ملیۆن بێت بەشە خۆراکی رادەگیرێت.

بەڕێوەبەری بازرگانی وتیشی: ئەگەر ئەمساڵ هیچ گەنمێکیش وەرنەگیرێت کێشەی گەنمان نابێت وەک عێراق و هەرێم و سایلۆکانمان پڕن.

باسی لەوەشکرد، لە نزیکترین کاتدا لە هەموو هەرێم کارتی ئەلکترۆنی لە بری فۆرمی خۆراک دەستپێدەکات، ئەوەشی خستەڕوو، بەردەوام داوای بەرزکردنەوەی کوالیتی خۆراک دەکەین

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن