42 کوردستان

لەدایكبوانی 2007 ئەمساڵ دەنگ دەدەن.. كۆمسیۆن هەنگاوەكان دەستپێدەكات

11:12 - 12/03/2025

زەمەن – هەولێر
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق دەڵێت بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران لە دایكبووانی 2007 مافی دەنگدانیان دەبێت

لەهەواڵێكدا كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق رایگەیاند، لە چوارچێوەی ئامادەكارییەكانیان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران، كە بڕیارە كۆتایی ئەمساڵ بكرێت، دەستیانكردووە بە نوێكردنەوەی بەرنامەكانی ئامێری پەنجەمۆر و چارەسەركردنی كێشەی نەخوێندنەوەی پەنجەمۆری دەنگدەران، هاوكات ئەنجامدانی گرێبەستێك لەگەڵ كۆمپانیایەكی پشكنین بۆ پشكنینی ئامێرەكان.

ئاماژەی بەوەشکردووە، كاردەكەن بە ئاڕاستەی زیادكردنی وێنەی دەنگدەر بۆ سەر كاتی دەنگدان، بۆ كەمكردنەوەی كێشەی نەخوێندنەوەی پەنجەمۆری دەنگدەر.

راشیگەیاندووە، رۆژی شەممەی داهاتوو 15ـی ئەم مانگە، نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران دەستپێدەكات و لە دایكبووانی ساڵی 2007ـیش مافی دەنگدانیان دەبێت و دەتوانن سەردان بكەن بۆ ناو تۆماركردن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن