دیوى پشته‌وه‌ى تیرۆركردنى هاشمى
7/7/2020 4:11:00 PM
د.پشتیوان فەرەج
هشام هاشمى ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى ڕاوێژكارى عێڕاق بوو واته ڕاوێژكارى سه‌رۆككۆمارى عێڕاق بوو پسپۆر و شاره‌زاى بكه‌ره ناده‌وڵه‌تیه‌كان و توێژه‌ر بوو له بوارى توندڕه‌وى و تیرۆریزم ئه‌مڕۆ له به‌غدادله نزیك ماڵه‌كه‌ى خۆى تیرۆر كرا.
وه‌ك پسپۆرێكى بوارى توندڕه‌وى و تیرۆریزم پێم خۆش‌بوو ئه‌وه‌تان بۆ ڕوون ده‌كه‌مه‌وه كه ئامانجى سه‌ره‌كى كارى تیرۆریستى ته‌نها كوشتن و له‌ناوبردنى نه‌یاره‌كان نیه به‌ڵكو ناردنى په‌یامێكى تونده بۆ ئه‌وانى تر.
تیرۆركردنى ئه‌م كه‌سایه‌تیه په‌یامێك بوو بۆ هه‌ڵكوتانه‌كانى دژه تیرۆرى عێڕاقى و سه‌رۆكى حكومه‌تى عێڕاقی كازمى بۆ سه‌ر بنكه و باره‌گاكانى كه‌تایب حیزبوڵا و ده‌ستگیر كردنى 14 ئه‌ندامى حیزبوڵا و هه‌ندێك موشه‌كى كاتیۆشا چونكه به نیزاى پىلاماردانى ناوچه‌ى سه‌وز و فڕۆكه‌خانه‌ى به‌غداد بوون.
ئه‌م په‌لاماره‌ى كازمى له 25 ى حوزه‌یرانى 2020 له كاتێكدا بوو كه بارودۆخى عێڕاق له لێوارى ته‌قینه‌وه‌دا بوو به‌هۆى قه‌یرانه كه‌ڵه‌كه بوه‌كانى سیاسه‌ت و بارى دارایی و خراپى خزمه‌تگوزاریه گشتیه‌كان و موچه و ته‌ندروستى. له‌هه‌مووى مه‌ترسیدارتر كێشه‌ى میلیشیاكانى عێڕاقه چونكه ڕه‌فتارى میلیشیاكان و خزمه‌تكردنى ئه‌جێنداى وڵاتانى ده‌ره‌وه شكۆ و سه‌روه‌رى و متمانه‌ى حكومه‌تى تازه‌ى كازمى خستبوه ژێر گومانه‌وه. جگه له‌وه‌ش نیگه‌رانى عێڕاقیه‌كان له خراپى ئه‌داى حكومه‌ت و ده‌ستێوه‌ردانى وڵاتانى دراوسێ به‌تایبه‌تى تاڵانكردنى سه‌رچاوه‌كانى عێڕاق له لایه‌ن ئێرانه‌وه و گه‌نده‌ڵى خه‌یاڵى له كه‌رتى حكومى و دواكه‌وتنى موچه و دزینى قوتى خه‌ڵك.
ده‌بوایه كازمى به‌خێڕایی و هه‌رچى زووه كارێكى گه‌وره و كاریگه‌ر به‌ڵام به شێوه‌یه‌كى ده‌ستوبرد ئه‌نجام بدات بۆ بردنه‌وه‌ى دڵ و متمانه‌ى ڕاى گشتى و عێڕاقیه‌كان ومتمانه به كابینه نوێیه‌كه‌ى كازمى و پلانه‌كانى بۆ ڕیفۆرم.
ده‌بوایه حكومه‌ت شه‌رعیه‌ت بۆ خۆى بگه‌ڕێنێـته‌وه و ده‌سه‌ڵات بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ ده‌زگا ئه‌منیه‌كانى حكومه‌تى ناوه‌ندى و سڕكردن و بچوككردنه‌وه‌ى بكه‌ره ناده‌وڵه‌تیه‌كان وه‌ك میلیشیاكان كه به‌كرێ گیراوى وڵاتانى دراوسێن.
ئه‌م كاره بۆ كازمى زۆر گرنگ بوو چونكه كازمى حزب و كوتله‌ى له په‌رله‌مان نیه تا پشتگیرى پلانى گه‌وره‌ى چاكسازى ئه‌و بكه‌ن و سنورێك بۆ ئێران دابنێن كه چه‌ندین ساڵه سودمه‌ندن له‌و دۆخه‌ى كه عێڕاقى تیایه. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه حكومه‌ته نوێیه‌كى كازمى پێویستى به پشتگیرى ڕاى گشتى هه‌بوو به‌جۆرێك ئه‌گه‌ر پلانێكى باشى برده په‌رله‌مان ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران نه‌توانن دژایه‌تى بكه‌ن چونكه كازمى له هه‌وڵى ڕ‌ازى كردنى ڕاى گشتى و شه‌قام بوو كه هیچ شتێك ناتوانێت ڕێگر بێت له ڕاى گشتى. به‌تایبه‌تى ناچاركردنى ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانانه‌ى كه‌له ئێرانه‌وه نزیكن و دژایه‌تى هه‌ر هه‌وڵێك ده‌ده‌ن كه بیه‌وێت میلیشیاكان لاواز بكات.
كازمى پێویستى به شه‌قام و ڕاى گشتى بوو بۆ دروستكردنى سه‌رمایه‌ى سیاسى بۆ خۆى هه‌روه‌ها دروستكردنى متمانه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى له‌ڕێگه‌ى كابینه نوێیه‌كه‌ى. باشترین كارێك چالاكى و گورزى خێرا و جه‌رگبڕ بوو له میلیشیاكان. هه‌ربۆیه دواى بوون به‌سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كازمى هه‌ندێك جوڵه‌ى پۆپیولیستانه‌ى ئه‌ندام دا وه‌ك سه‌ردانى دائیره‌ى ته‌قاویتى و خانه‌نیشنان و باسكردنى جیاوازى و ناعه‌داله‌تى گه‌وره له سیسته‌مى موچه به‌ڵام ئه‌م جوڵانه متمانه‌ى هاوڵاتیانى زیاتر نه‌كرد و گومانى ئه‌وانى كه‌متر نه‌كرد له تواناكانى كابینه‌كه‌ى بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى میلیشیا و تۆڕه به‌هێزه گه‌نده‌ڵه‌كانى به‌رژه‌وه‌ندى كه له ئێرانه‌وه نزیك بوون و سه‌رجه‌م جومگه و دامه‌زراوه‌كانى عێڕاقیان توشى شه‌له‌ل و په‌ككه‌وتن كردوه.
به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه هه‌وڵدانى كه‌مكردنه‌وه‌ى موچه‌ى خانه‌نشینان واى كرد كه هێزه نزیكه‌كان له ئێران داواى پۆپیولیستانه‌یان زیاد بكه‌ن.
قورسه هه‌ڵسه‌ندگاندن بۆ حكومه‌ته نوێیه‌كه‌ى كازمى بكه‌ین كه هێشتا ته‌مه‌نى دوو مانگه. به‌ڵام ڕاى گشتى عێڕاق چاوه‌ڕوانى هه‌ڵوێستى ده‌ستوبرد و چاكسازى خێرایه بۆ چاره‌سه‌ركردنى پرسى ده‌یان ساڵى گه‌نده‌ڵى و به‌هه‌ده‌ردان و تاڵانكردن و فه‌رهوودكردنى سامانى سروشتى و داهاته خه‌یاڵیه‌كانى عێڕاق له‌لایه‌ن میلیشیاى به‌كرێگیراو و ئه‌م كێشه‌یه زۆر قوڵ بۆته‌وه به جۆرێك ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌كرێت یان سنورێكى دیاریكراوى بۆ دانه‌نرێت ئه‌وا وڵاته‌كه به‌ره‌وه هه‌ڵدێران ده‌بات.
بۆیه كازمى بۆى ده‌ركه‌وت له میانه‌ى قه‌یرانى كۆفید و دابه‌زینى نه‌وت و كه‌مكردنى داهات تا دره‌نگتر هه‌ڵوێستى هه‌بێت كاره‌كانى قورس‌تر ده‌بێت بۆیه به‌په‌له چه‌ند هه‌وڵوێستێكى نواند بۆ ئه‌وه‌ى شه‌رعیه‌ت و متمانه بۆ حكومه‌ته‌كه‌ى بگه‌ڕێنێته‌وه.
عێڕاقیه‌كان له‌بیریانه كه حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌ره‌راى ئه‌وه‌ى كه پشتگیرى ڕاى گشتى و مه‌رجه‌ع و كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تیشى هه‌بوو كه‌چى شكستى هێنا له حكومڕانى و ده‌رفه‌تى ئه‌وه‌ى له‌ده‌ست دا كه متمانه بۆ حكومه‌ت بگه‌ڕێنێته‌وه. ئه‌و متمانه‌یه‌ى كه هاوڵاتیان له‌ده‌ستیان داوه به‌رامبه‌ر حكومه‌ت به پینه‌وپه‌ڕۆ چاره‌سه‌ر ناكرێت و بۆیه كازمى زانى تا زیاتر چاوه‌روان بكات دۆخه‌كه خراپتر ده‌بێت و له‌به‌رامبه‌ر كوتله‌ى سه‌ر ئه ئێران لاوازتر ده‌ببێت. پێویتسى به‌وه بوو یه‌كسه‌ر ده‌رفه‌ته‌كان بقۆزێته‌وه و هه‌موو هێلكه‌كانى خۆى بخاته سه‌به‌ته‌ى شه‌قام و راِى گشتى.به‌تایبه‌تى كه مه‌رده‌عیه‌ت داواى لێ‌كرد هه‌رچى زووه ئابوریه داڕماوه‌كه‌ى عێڕاق چاره‌سه‌ر بكات و پێویست بوو كه ئۆپه‌راسیۆنى سه‌ربازى دژى میلیشیاكان ئه‌نجام بدات.
هه‌ڵكوتانه‌كه‌ى سه‌ر ئه‌لدۆره و ده‌رئه‌نجامه‌كانى
دژه تیرۆرى عێڕاق كاتێك كه په‌لامارى كه‌تایبیان دا خاڵى وه‌رچه‌رخانیان له عێڕاق دروست كرد. سه‌ره‌تا به‌ئامانجكردنى كه‌تایب خۆى له خۆیدا گرنگیه‌كى سیمبۆلى هه‌بوو چونكه میلیشیایه‌كى به‌هێزن و به ئاشكرا شانازى به تواناى سه‌ربازى خۆیان ده‌كه‌ن و نایشارنه‌وه كه سه‌ر به ئێرانن. هه‌روه‌ها كه‌تایب دوژمنى سه‌رسه‌ختى كازمین و هه‌ر له‌سه‌رتاوه دژى ئه‌وه بوون كازمى ببێت به سه‌رۆك وه‌زیران. هه‌روه‌ها گرنگى ئه‌م كاره له‌وه‌دا بووكه ده‌ری خست كه له عێڕاق ده‌نگێكى زۆر دژى هه‌ژمونه‌ى ئێرانن له عێڕاق و ده‌یانه‌وێت ئێران واز له عێڕاق بهێنێت و ئه‌مه‌ش خواستى هه‌موو خۆپیشانده‌رانى عێراق بوو.
جگه له‌وه‌ش هاوڵاتیانى عێڕاقى پشتگیریه‌كى گه‌وره‌ى دژه‌تیرۆرى عێڕاقیان كرد و ئه‌مه‌ش ناوبانگى كازمى به‌هێزتر و دوانتر كرد. هه‌روه‌ها سه‌ره‌راى ئه‌وه‌ى كه میلیشیاكانى نزیك له ئێران هه‌موو تواناى خۆیان خسته گه‌ر بۆ ئه‌وه‌ى له‌سۆشیال میدیا گوتاره‌كان پێچه‌وانه بكه‌نه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یان له كازمى كرد كه‌چى له تۆره‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه زۆرینه‌ى عێڕاقیه‌كان شانازیان به‌و په‌لاماره‌ى دژه تیرۆر ده‌كرد و وه‌ك پاڵه‌وان دژه تیرۆریان وێنا ده‌كرد.
هه‌روه‌ها ئه‌م په‌لاماره ده‌ریخست كه میدیاكانى سه‌ر به‌كازمى زیره‌ك و لێهاتوون و ده‌زانن كه چۆن ستراتیژه‌كانى خۆیان بۆ كۆمه‌كى كازمى وه‌گه‌ر بخه‌ن. یه‌كێكه له چه‌كه كاریگه‌ره‌كانى كازمى میدیاكانێتى به‌تایبه‌تى بۆ جوڵه و هه‌نگاوه‌كانى ئاینده‌ى. هه‌روه‌ها ئێرانیش هیچ لێدوانێكى نه‌دا سه‌باره‌ت به په‌لاماره‌كه‌ى سه‌ر كه‌تایب. دیاره كه ئێران خۆى له دۆخێكى باش‌دا نیه و عێڕاق وه‌ك شاده‌مارى ئابورى وایه بۆی هه‌ر بۆیه نه‌یانده‌ویست دۆخه‌كه له‌وه دژوارتر بكه‌ن بۆ هه‌ردولا. هه‌روه‌ها لیستى فه‌تحیش داواى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌یان كرد بۆ ئه‌وه‌ى كازمى له پۆسته‌كه‌ى دوور بخه‌نه‌وه.
ئه‌مه ده‌ریده‌خات كه ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى میلیشیاكانى عێڕاق وا ئاسان نیه . عه‌سایب دواتر په‌لامارى زۆنى سه‌وزیان دا‌و و كه‌س نه‌یوه‌ستانن و داواى ئازادكردنى دیلكراوه‌كانى خۆیان كرد. دواى چه‌ند ڕۆژێك زۆربه‌ى ئه‌وانه‌ى ده‌ستگیركران ئازاد كران سه‌ره‌راى ئه‌وه‌ى كه به كاتیوشاوه گیرا بوون.
ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه ئه‌وه‌ى ده‌رخست كه پارته شیعه‌كان زۆر خراپ دابه‌ش بوون له دژى یه‌كتر. فه‌تح دژى ئه‌م جوله‌ى كازمى بوو به‌ڵام حه‌یده‌ر عه‌بادى و عه‌مار حه‌كیم یان نه‌سر و حیكمه دژایه‌تى كازمیان نه‌كرد. نورى مالیكى له تویتێكى ناڕووندا گوتى پشتگیرى حكومه‌ت و حه‌شد ده‌كه‌م. به‌ڵام هێشتا سایرون و سه‌در هه‌ڵوێستى خۆیان روون نه‌كردۆته‌وه. كه‌تایب وتارى ئاگرین له دژى كازمى بڵاو ده‌كه‌نه‌وه و ده‌یانه‌وێت حكومه‌ته‌كه‌ى كازمى بكه‌وێت. عه‌لى عه‌سكه‌ریش داواى سولحى ده‌كرد یان ناوبژیوانى له‌نیوان لایه‌نه‌كاندا.
دواتر چى ڕووده‌دات
په‌لاماره‌كه‌ى كازمى هه‌وڵێ:ى گرنگ بوو بۆ گه‌رانه‌وه‌ى سه‌روه‌رى و متمانه بۆ حكومه‌ت و دروستكردنى هه‌ستى شه‌رعیه‌ت دان ته‌نها به حكومه‌ت و گه‌رانه‌وه‌ى شكۆمه‌ندى بۆ هێزى حكومى. به‌ڵام ئه‌م په‌لاماره هه‌ر خۆى به‌ته‌نیا به‌س نیه و كارى گرنگتر ماوه ئه‌نجامى بدات. پێویسته كازمى به جیدى سنوور بۆ وڵاتانى دراوسێ دابنێت ئه‌وه‌نده ده‌ستێوه‌ردان نه‌كه‌ن له دام‌و ده‌زگاكانى عێڕاق. ڕاسته كازمى كه فه‌رمانى ده‌ركردوه كه هیچوه‌زیرێكبۆى نیه له خۆیه‌وه مودیر عام لاببان یان بگۆڕێت یان كه‌س له پۆست و پله باڵاكان به دڵى خۆیاندابنێن به‌ڵام جارێ ڕوون نیه ئایا ئه‌مه‌ى بۆده‌چێته سه‌ر یان نا.
هه‌وڵى كازمى بۆ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ى سنوره‌كان و سنووردانا بۆ قاچاغچێتى و تاڵانى به‌تایبه‌تى له‌گه‌ڵ ئێران هه‌نگاوه قورسه‌كانى كازمى ده‌بێت. ساڵانه به‌هۆى كۆنتڕۆڵى سنوره‌كان له‌لایه‌ن بكه‌رى ناده‌وڵه‌تى و میلیشیاوه زیانى ملیاره‌ها دۆلار ده‌كات و ته‌نها له سالى 2018-2019 به‌بڕى 9 ملیار دۆلار كاڵا له ئێرانه‌وه هاتۆته عێڕاق واته %20 ى داهاتى ئێران له‌سه‌ر عێڕاقه و ئێران و %40 ى كاره‌باى عێڕاق له ئێرانه‌وه دابین ده‌كرێت. ساڵانه عێڕاق به‌بڕى 3.5 ملیار دۆلار گاز له ئێران ده‌كرێت و ئێران ساڵا،ه بڕى 1500 مێگاوات كاره‌با به عێڕاق ده‌فرۆشێت یان باشتر بڵێن ساڵانه عێڕاق بایی 700 ملیۆن دۆلار كاره‌با له ئێران ده‌كرێت.
كازمى پێویستى به‌وه‌یه كه :
ستراتیژى میدیایی به‌هێز بكات
گه‌نده‌ڵى و به‌هه‌ده‌ردان و تاڵانى بخاته ڕوو به‌جۆرێك كه خه‌ڵك تێبگه‌یه‌نێت كه خراپى ئه‌م دۆخه‌ى عێڕاق ناكارامه‌یی و دزى و لێنه‌هاتووى كابینه‌كانى پێشوون كه ئه‌م دۆخه‌ى ئێستاى عێڕاقیان لێ به‌رهه‌م هاتوه بۆ ئه‌وه‌ى پشتگیرى شه‌قام و ڕاى گشتى به‌ده‌ستبێنێت
ئه‌گه‌ر ئه‌م كاره‌ى كرد ئه‌وا چیتر پێویستى به زۆرینه‌ى په‌رله‌مانێكى دابه‌شبوو نیه بۆ ئه‌وه‌ى بڕیاره‌كانى بخاته گه‌ڕ.
ئه‌م كارانه قورسن و ئاسان نین به‌ڵام بیرتان نه‌چێت ته‌نها له ماوه‌یه‌كى كه‌مدا كازمى توانیویه‌تى پشتگیرى و هاوكارى ڕاى گشتى هه‌بێت, پشتگیرى ئیقلیمى و نێوده‌وڵه‌تیشى هه‌یه به‌تایبه‌تى هاوكارى ئه‌مریكیه‌كان. ئه‌م پشتگیریانه گرنگن بۆ ڕیفۆرمى جیدى نه‌وه‌ككات كوشتن و كازمیش باش ده‌زانێت تا زووتر ئه‌سپى خۆى تاو دات دره‌نگتره چونكه‌ئه‌گه‌ر وانه‌كات له‌وانه‌یه ئه‌مه دواده‌رفه‌تى چاكسازى بێت بۆ ڕزگاركردنى وڵاته‌كه له‌و زنجیره به‌ڵایه‌ى كه ڕووى تێكردوه.