"پۆست پاندێمیك ۆرڵد" چۆن ده‌بێت؟
4/13/2020 9:02:00 AM
د.پشتیوان فەرەج
پۆست پاندێمیك ۆرڵد واته "جیهانى دواى په‌تاكه" زاراوه‌یه‌كى نوێ یه‌و ئێستا له ئاستى فیكرى و ئابورى و سیاسی‌دا گفتوگۆى له‌سه‌ر ده‌كرێت.
دوو ڕا هه‌یه : یه‌كه‌میان پێ ى وایه ئه‌م كاره‌ساته كاتیه و جیهان ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ڕێچكه ئاساییه‌كه‌ى خۆى كه بریتیه له جیهانى گلهوباڵ و لیبراڵ و بازاڕى ئازاد و سه‌رمایه‌دارى له‌سایه‌ى دیموكراسیدا.
دووه‌میان پێ ى وایه جیهانى پۆستكاپیتاڵیزم یان جیهانى دواى سه‌رمایه‌دارى سه‌رهه‌ڵده‌دات. ئه‌م بۆچونه‌ى دووه‌م له ناودڵى سه‌رمایه‌دارى ئۆستراڵیاوه كه به ماكوهرى گروپ ناسراون ته‌رح كراوه و پێیان وایه "سه‌رمایه‌دارى ته‌قلیدى لهسهرهمهرگردایه".
ئه‌م گروپه‌ى دووه‌م پێیانوایه چیتر سه‌رمایه‌دارى كۆتایی هاتوه و جیهان به ئاراسته‌ى كۆمیونیزم ده‌ڕوات. به‌ڵگه‌ى ئه‌م گروپهسهرمایهداریه ئه‌وه‌یه كه له ئه‌مریكا حكومه‌ت كاش به‌سه‌ر هاوڵاتیان دابه‌ش ده‌كات و له ئه‌ڵمانیاش حكومه‌ت كۆمه‌كى كۆمپانیاكان ده‌كات و گارهنتى كرێدیتى بزنسه گه‌وره و بچووكه‌كان ده‌كات و له سویدیش %6 ىسهرمایهى وڵات ته‌رخانده‌كرێت به‌وه‌ى بانكه‌كان قه‌رز بده‌ن به‌كۆمپانیاكان و له ئیفلاس ڕزگاریان بكه‌ن.
ئه‌م كارانه كارى حكومه‌تى سه‌رمایه‌دار و لیبڕاڵ نین و كاتیش نین ته‌نها بۆ كاتى قهیرانهكهبێت و كۆتایی بێت به‌ڵكو ئاماژه‌كان بهوئاڕاستهیهن كه ببنه ڕێوشوێنى هه‌میشه‌یی. ئه‌مه‌ش به‌ومانایه دێت كه هه‌موو میكانیزمه‌كانى بازرگانى و بازار هه‌ر به‌هه‌مان شێوه‌ى پێشوتردهبن به‌ڵام گۆڕانكاریه‌كه له‌وه‌دایه كه بڕیاڕى گرنگ و یه‌كلاكه‌ره‌وه و چاره‌نوسسازه‌كان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه ده‌درێت به‌ڕه‌چاوكردنى "به‌رژه‌وه‌ندى كۆمه‌ڵگا" نه‌وه‌ك ته‌نها به ڕه‌چاوكردنى به‌رژه‌وه‌ندى و قازانجى كۆمه‌ڵێك سه‌رمایه‌دارى كه‌م كه‌ئێستا زۆربه‌ى سه‌رمایه‌ى زه‌وى له‌ده‌ستى ئه‌واندا كۆبۆتهوهلهسایهى سیسته‌مى سه‌رمایه‌دارى.
هه‌ندێك له‌وكه‌سانه‌ى كه‌پشتگیرى ئه‌م بۆچونه ده‌كه‌ن ملیاردێرى ئه‌مریكى مارك كوبان (ئه‌گه‌رى كاندیدبونى سه‌رۆك كۆمارى ئه‌مریكا له ئاینده)و ئیمانوێل ماكرۆنى سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا.
ئه‌وانه‌ى پشتگیرى ئه‌م بۆچونهدهكهن ده‌ڵێن به هیچ جۆرێك جیهان ناگهڕێتهوهسهردهمى پێش كۆفید19 چونكه ئیتر ئه‌و سیسته‌مه هه‌ره‌سى هێناوه و جیهان پێویستى به‌وه‌یه به ئاقارێكى نوێ‌دا بڕوات.
هه‌روه‌ها ڕۆژنامه‌نوسى ئابوریناسى به‌ناوبانگ پاول ماسۆن پێ ى وایه كه قه‌یرانه داراییه‌كه‌ى 2007 له‌سه‌ره‌وه‌بۆ خواره‌وه‌بوو به‌ڵام قه‌یرانه داراییه‌كه‌ى ئه‌م جاره له خواره‌وه بۆ سه‌ره‌وه بوو. ئه‌مه‌ش به‌ومانایه دێت كه پایه‌كانى سه‌رمایه‌دارى به‌ره‌و كه‌وتن و داڕمان ڕۆشتوون. ماسۆن چاوه‌ڕوانى گۆڕانكارى ڕیشه‌یی و ڕادیكاڵ ده‌كات. ماسۆن پێ ى وایه كه تاعونه ڕه‌شه‌كه‌ى سه‌ده‌ى 14 بوو به‌هۆى سه‌رهه‌ڵدانى شۆڕشى فه‌ره‌نسا و كه‌وتنى ده‌ره‌به‌گایه‌تى. یان به‌هۆى كۆڵۆنیاڵیزمهوه ناسیۆنالیزم له دایك بوو ئێستاش به‌هۆى ئیمپریالیزم و كاپیتالیزمهوه له‌دواى نزیكه‌ى 150 ساڵ ڕووبهڕووبونهى فیكرى چه‌پ و كۆمیونیزم له‌كۆتاییدا سه‌رمایه‌دارى بةرةو كه‌وت دةروات و كۆمیونیزم ده‌گه‌ڕێته‌وه.
له ساڵى 2030 به‌م جۆره مێژوى ئێستا ده‌نوسرێته‌وه
له ده‌یه‌ى سێیه‌مى سه‌ده‌ى بیست و یه‌كدا به‌هۆى په‌تاى كۆرۆناوه سهرةتاكانى گه‌ڕانه‌وه بۆ حكومه‌ت و ده‌وڵه‌تى به‌هێز سه‌رى هه‌ڵدایه‌وه و دواى كه‌وتنى سیسته‌مى دارایی سه‌رمایه‌دارى كه ناعه‌داله‌تیه‌كى زۆرى له دابه‌شبوونى سه‌روه‌ت و سامان له نیوه‌گۆى باكور و باشوورى گۆى زه‌وى دروست كرد شكستى هێنا و ئه‌مه‌ش بوو به‌هۆكارى دوباره سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى فیكر و نۆرمى كۆمیونیزم وه‌ك ئایدۆلۆجیا و سیسته‌مى حكومڕانى و كۆمیونیزم بوو بهبهدیلى بازاڕى ئازاد ته‌نها له چه‌ند ساڵێكى كورتدا حكومه‌ته‌كان سنوره‌كانیان توندتر كرده‌وه چیتر چه‌مكى سه‌رمایه‌دارى هیچ مانایه‌كى وه‌هاى نه‌ما له‌لاى زۆربه‌ى دانیشتوانى زه‌وى كه قوربانى ده‌ستى ئه‌و سیسته‌مه بوون. بۆ ماوه‌یه‌كى زۆر حكومه‌ته‌كان گه‌ڕانه‌وه بۆ په‌یڕه‌وكردنى سیسته‌مى ده‌وڵه‌ت و دانیشتوان خاوه‌ندارێتى به‌رهه‌م و هۆكاره‌كانى به‌رهه‌م هێنان بوون. چیتر حكومه‌ت نه‌یده‌توانى به‌بێ گرنگیدان به به‌رژه‌وه‌ندى گشتى و كۆمه‌ڵگا رێخۆشبكات بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندبوونى كه‌مینه‌یه‌ك له‌سه‌ر حسابى زۆرینه چونكه ئه‌وه ماناى ئینتیحارى بوونى خودى سیستهمهكهبوو.ئه‌گه‌ر حكومه‌ته‌كان وایان نه‌كردبا ناڕه‌زایی و خۆپیشاندان له كۆنتڕۆڵ ده‌رده‌چوون و سیسته‌م و ئۆردهرهكه ده‌كه‌وت به‌ڵام له‌پێناوه مانه‌وه‌ى خۆى سیسته‌مه‌كه خۆى گۆڕى.