62وتار

هەڵبژاردنی کوردستان و پارادایمێکی نوێ

10/23/2024 11:00:00 AM
د.پشتیوان فەرەج

یەکێک لەو پرسە سیاسیە گرنگانەی کە میدیای کوردی باسی نەکردوە یان پەی پێ نەبردوە کەمبونەوە یان لاوازی گرنگی پێدانی نێودەوڵەتیە بۆ ھەڵبژاردنەکانی کوردستان و عێڕاق لەم چەند ساڵەی دواییەدا.

ماوەی ٥ ساڵە لە عێراق پرۆسەیەکی بەمەرکەزی کردنی بڕیارەکان دەست پێکردوە بەمەرکەزی کردنی هەڵبژاردنی کوردستان و عێڕاق و کەمتر کردنەوەی بەشداریکردنی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی چ ئەرێ ی بێ یان نا  لەناو کوردستان و لە عێڕاقیش دەستی پێکردوە.

 لەم چەند ساڵەی دواییەدا پرۆسەی هەڵبژاردن جیاواز لە خولەکانی پێشوو دەردەکەوێت. لەبری کۆمیسیۆنی هەرێم، ئێستا کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی فیدراڵی بەرپرسیارە لە بەڕێوەبردنی دەنگدان. 

بێ گومان کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ئامادەبوونیان و چاودێریکردنیان لە عێراق و کوردستاندا کاریگەریی ئەرێنییان هەبووە، بەتایبەتی لە ڕابردوودا وە لە وڵاتێکدا کە خەریکە لە دوای بیست ساڵ تازە دەچێتە ناو پرۆسەی دیموکراسییەت و بەو ئاڕاستەیە هەنگاو دەنێ و  وڵاتەکە هێشتا لە قۆناغی ڕاگوزەریدایە.

نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاوکاری عێراق (یونامی)، دەوڵەتان و ڕێکخراوە ناحکومییەکان لە مێژە هاوکاری تەکنیکییان پێشکەش بە کۆمیسۆن کردووە. پێشتر ئۆرگانەکانی دیکە نوێنەرایەتی چاودێرییان ناردووە بۆ چاودێریکردن و بەڵگەنامەکردنی پرۆسەی دەنگدان پێش و لە کاتی هەڵبژاردن و دوای ڕۆژی هەڵبژاردن. لەم دواییانەدا یەکێتی ئەوروپا ئەرکێکی بەرفراوانی ڕێکخست لە میانەی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی فیدراڵی ساڵی ٢٠٢١.

لە ئێستادا حکومەتی عێڕاق  لە بەغدا کاردەکات بۆ سنووردارکردنی ئەو ناوچانەی کە ئەکتەرە بیانییەکان دەتوانن کاریگەرییان هەبێت. لەوانەش بڕیاری خۆرئاوابوونی ئەرکی یونامی و نەتەوە یەکگرتوەکان هەیە کە ساڵی داهاتوو کۆتایی دێت.

پێدەچێت وڵاتەکە بەرەو ئاراستەیەک بڕوات کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی زۆر کەمتر بەشداری لە پرسە سیاسیەکانی و لە پرۆسەکانی هەڵبژاردنەکاندا بکات. تا چەند ئەمە خواستی حکومەتی عێڕاقە یان ڕێبازێکی بە ئەنقەستە، کراوەیە بۆ مشتومڕ.


سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن