569وتار

بۆچی یەکێک لە چوار بیرمەندەکەى ناتۆ ئەمڕۆ لە هەولێر بوو؟

10/8/2022 12:59:00 PM
د.پشتیوان فەرەج

لەم چەند دەیەى ڕابردوودا چوار بیرمەند هەن کە لە پشت هەموو سیاسیەتەکانى ناتۆن و زۆر گرنگە بزانین کێن ئەو فەیلەسوفانەى کەلە پشت بڕیاڕەکانى ناتۆن.
بۆچونی سیاسی و فەلسەفەی بیرکردنەوە و گوتاری ئایدۆلۆجی ئەو چوار بیرمەندە بە شێوەی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ بووە بەهۆی داڕشتنی سیاسیەت و پاساودان و شەرعیەت پێدانى هەموو هەنگاوە سەربازیەکانى هاوپەیمانى ناتۆ. تەنهاچوار فەیلەسوف یان بیرمەندی ڕؤژئاوا هەن کە بۆچونەکانى ئەوان یارمەتیدەرن لە تێگەشتن لە داگیرکردنى ئۆکرانیا و زۆربەی ئەو جەنگانەی لە ئێستایا بەردەوامن.

یەکەم فەیلەسوف یان بیرمەند جۆرگن هابەرماسە کە فەیلەسزفێکی ئەڵمانیە. هابەرماس ناسراوە بە بۆچونەکانى دژی بەجیهانیبوون و کەسێکی پراگماتیزە. هابەرماس پشتگیری مۆدێلێک لە دیموکراسی کۆمەڵایەتى دەکات کە سنوری دەوڵةتى نەتەوە تێدەپەڕێنێت. هاوڕایە لەگەڵ دیموکراسی کۆسمۆپۆلیتانى کە بڕیاڕ وایە ببێت بە نیزام یان ئۆردەی سیاسی جیهانى.هابەرماس دژی شەڕی عێڕاق بوو لە 2003 بەڵام پشتگیری بۆمبارانکردنى یوگوسلافیای کرد لە لایەن ناتۆوە لە 1999 بەبێ ڕەزامەندى نەتەوە یەکگرتوەکان. لە ئێستایا بەهۆی مەترسیەکانى بەکارهێنانی بۆمبی ئەتۆمى هابەرماس پشتگیری دۆزینەوەى چارەسەرى دیبلۆماسی دەکات بۆ شەڕی ئۆکرانیا.هابەرماس پێی وایە کە دیموکراسی و لیبڕالیزمى ڕۆژئاوا باڵاترە وە بەهایەکى جیهانگیرترە لە بەهاکانى دیکەى جیهان. بەبۆچونى هابەرماس بەهاکانى دیموکراسی و لیبڕالیزمی ڕۆژئاوا تەنها پشت بە عەقڵ دەبەستێت بۆیە بەهای گەردوونى و جیهانى و باڵاترە لە بەهاکانى دیکە. تێزەکانى هابەرماس و چەمکى بەهای گەردوونى لە ئێستایا بووە بە پەرتوکى چینێکی تایەبتی دەسەڵاتدارانى ڕۆژئاوا و تێزەکانى ئەو دیاری دەکەن کێ لەگةڵ ڕۆژئاوایە و کێش لە دژیان, کێ دەسەڵاتدار دەبێت و کێ بێ دەسەڵات. بۆچونى هابەرماس گوزارشت لە فەلسەفەی ناتۆ دەکات و فیژنی خۆی هەیە بۆ جیهان و ئەو فیژنەش بە زەبری هێز بەسەر جیهاندا دەسەپێنن.

دووەم بیرمەند فرانسیس فۆکۆیامایە و ئەم کابرایە پشتگیری هەمان مۆدێلی دیموکراسی سۆشیالیزم دەکات و تێزەکانى ئەم کابرایە بەسوودن بۆ تێگەشتن لە ستراتیژەکانى ناتۆ لە چەند دەیەی ڕابردوودا. بەبۆچونى فۆکۆیاما لەدواى چەنگى جیهانى دووەم و شەڕی سارد و سەرکەوتنى بلکۆی ڕۆژئاوا بەسەر یەکێتی سۆفیەتدا ئیتر کۆتایی مێژوو دیاریکرا و چیتر هیچ بیرێکی دیکەى ئایدۆلۆجی ناتوانێت ببێت بە جێگرەوەى ئایدۆلۆجیای ڕؤژئاوا. دیموکراسی لیبڕاڵی ڕۆژئاوا کۆتایترین و باشترین فۆرمی حکومڕانیە و کەس ناتوانێت بەدیلی باشتر بدۆزێتەوە. فۆکۆیاما هەرلەبەر ئەم بۆچونەى پشتگیری داگیرکردنى عێڕاقی کرد لەلایەن ئەمریکاوە چونکە پێ ی وابوو سەرمایەداری و دیموکراسی و مافی مرۆف باشترینە بۆ گەلانی ناوچەکە و جیهان. هەرچەند لەم چەند ساڵەی دواییەدا ئەم بیرمەندە ئەمریکیە هەندێک گۆڕانکاری کرد لە بۆچونەکانیا و پێ ی وابوو کە دیموکراسیەتى ڕۆژئاوا دەکرێت پاشەکشە بکات و ئەگەر ئەمریکا و ئەوروپا ڕێگری نەکەن لە ڕووسیا و چین و زلهێزە نادیموکراتەکانى دیکە کە دەیانەوێت دەست بەسەر جیهاندا بگرن ئەوا ئیتر ئێمە ڕووبەڕووی کۆتایی مێژوودەبینەوە. هەربۆیە لەم ساڵەی ڕابردوودا فۆکۆیاما زۆر وەسفی فینلەندا و سویدی کرد و دەستخۆشی لێکردن کە هاتنە ناو ناتۆ و بەرەی ڕۆئاوا ئەویش بەهۆی ترسیان لە ڕووسیا و پۆتین.
فۆکۆیاما پێ ی وانیە کە فراوانخوازی ناتۆ لەسەر حسابی ڕووسیا یەکسان بێت بە پێشێلکاری و ئەو بەڵینەى کە ناتۆ بە یەکێتی سۆفیەتى دا دوای کەوتنى. ئەو پێ ی وابوو کە  ئەگەر ناتۆ فراوانتر بێت دەبێتە هۆی ڕووبەڕووبونەوەى لەگەڵ ڕوسیا وەک ئەوەى ئەمڕۆ دەیبینین. ئەمە ئەوە دەخاتە ڕوو کە فۆکۆیامە ئەندازیاری پشت هاوپەیمانى سەربازی ناتۆیە. خوێندنەوەى فۆکۆیامە یارمەتیدەر دەبێت لە تێگەشتنی ئەو داگیرکاریەی یوکراین لەمڕۆدا و نوسینەکانى وەک ڕێبەڕێک وان بۆ وڵاتانى ناتۆ. پۆتینش بۆیەبڕیاڕی داگیرکردنى ئۆکرانیای دا چونکە پێ ی وابوو فراوانخوازیەکانى وڵاتانى سەربە ناتۆ هەڕەشەن لەسەر بەرژەوەندى ڕووسیا. 
سێیەم بیرمەند و فەیلەسوف کە یارمەتیدەرێکی زۆر باشە بۆ تێگەشتن لە هەڵوێستی ناتۆ لە دژی ڕووسیا مایکڵ واڵزەری بیرمەندى سیاسی و پسپۆری بواری لایەنى مۆڕاڵیتى و شەڕە یان شەڕ و ئەخلاق لە یاسا نێدەوڵةتیەکاندا. ئەو بیرمەندە پسپۆری بواری شەڕی عادیل و ناعادیلە یان شەڕی حەق و شەڕی ناحەق.
واڵزەر بیرمەندێکی بواری ئیتیک و مۆڕاڵیتى هەموو جەنگەکانى ڕۆژئاوایە و بۆچونەکانى سودیان لێ وەرگیراوەبۆ پاساودانی یاسایی و ئەخڵاقی زۆربەی دەستێوەردانە سیاسیى و سەربازیەکانى ناتۆ لە دوو دەیەی ڕابردوودا. لە ڕابردوودا واڵزەرپشتگیری ئیسرایلی کردوە و پێ ی وابووە شەڕی ئیسرایل لەدژی فەلەستینیەکان شەڕێکی عادیل و ڕەوایە و لەمڕووەوە زۆر ڕەخنەى لێگیراوە. لە ئێستایا واڵزەر پشتگیر پڕچەککردنى ئۆکراین لەدژى ڕوسیا دەکات و باوەڕی بە چارەسەرى دیبلۆماسی نیە. تەنها باوەڕی بە سەرکەوتنى سەربازیانە هەیە. واڵزەر پێ ی وایە ئەوەى لەسەر هەق بێت ئەوانەن کە بەرگری لە مانەوەى خۆیان دەکەن و بۆچونە یاسایی و ئیتیکی و مۆڕاڵیەکانى ئەم بیرمەندە ڕێک گوزارشت لە دەسەڵاتی سیاسی و ئەجێندای وڵاتانی سەر بە ناتۆ دەکات.

بۆ تێگەشتن لەناتۆ زۆر گرنگە لە نوسین و دونیابینینەکانى هابەرماس و فۆکۆیاما و واڵزەر تێبگەین. بۆچونى ئەم سێ بیرمەندە گوزارشت لە پایەکانى ناتۆ دەکەن. بەڵام ئەوە بیرمەندی چوارەمە کە زۆر گرنگترەبۆ تێگەشتن لە هاوپەیمانێتی سەربازی وڵاتانى سەر بە ناتۆ.

چوارەم بیرمەند و فەیلەسوف بێرنارد هێنری لیفی فەرەنسیە. بەبۆچنی بێرنارد هێنری لیفی هەموو دەستێوەردانەکانى ناتۆ لەدژی ڕووسیا ئیتر جا لە سوریا بێت یان لە لیبیا یان لە ئۆکراین نەک تەنها پاساوی یاسایی و ئەخلاقیان هەیە بەڵکو بەهایەکى زۆر گرنگتر و گەردونیان هەیە چونکە هیچ بەدیلێک نیە بۆ یەها و قیەمە گەردونیەکانى ڕۆژئاوا.
ئەم بیرمەندە پشتگیری و داکۆکیکارێکی سەرسەختى خەونی سەدەى 18 ى فەڕەنسیەکانە کە بریتیە لە مافی مرۆفی جیهانى و لە ساڵی 2009 ئەم بیرمەندە ڕایگەیاند کە ئەوە ڕۆژئاوایە کە خۆی بەبەرپرسیار دەزانێت لە بەرامبەر مافەکانى مرۆف و دیموکراسی کە بەهای جیهانین. ئەم بریمەندە زۆر پشتگیری دەستێوەردانى سەربازی دەکات چونکە پێ ی وایە (شارستانیەکانى دیکە) واتە شارستانیەتى دەرەوەى ڕۆژئاوا وەک شارستانیەتى ڕوسیا و چین و وڵاتانى ئیسلامی مەترسیدارترن لە مەترسی جەنگ و شەڕ, ئەم بیرمەندەپێ ی وایە کە ئەوە شەڕ و جەنگ نیەکە مەترسیە گەورەکە بن بەڵکو مەترسی گەورە لە جیهاندا ئەوەیە لێبگەڕێت ئەم سێ شارستانیەتە سەربکەون بەسەرشارستانیەتى ڕۆژئاوادا. بۆچونى ئایدۆلۆجی بێرنارد هێنری لیفی ڕێک یەکسانە بەو بۆچونە ئەمریکیە ئینجیلیەى کە پێ ی وایە جیهان بەسەر دوو بەرەی چاک و خراپدا دابەش بووە و بەرەی باش و چاک بەرەی ڕۆژئاوا و دیموکراسی و مافی مرۆفە و بەری خراپ بەرەی ڕۆژهەڵات و دیکتاتۆریەت و پێشێلکردنى مافی مرۆف و ئازادیەکانە.
یەک شت ناتوانین تەواو لێ ی دڵنیابین ئەوەیە ئایا سەرکردەکانى وڵانانى ئەندامی ناتۆ ئایا پرس و ڕأوێژ دەکەن بەم چوار بیرمەندە لەو کاتانەى کە چارەنوسساز و گرنگن. بەڵا ئەوەى لێ ی دڵنیاین بۆچونی فیکری ئەم چوار بیرمەندەن کە تەواو گوزارشت لە فیکری پشت دامەزراندی ناتۆ دەکەن و وڵاتانى ناتۆ کە بڕیاڕێکی سەربازی و سیاسی دەدەن هەمیشە دەگەڕێنەوە سەر بۆچونەکانى ئەم چوار بیرمەندە بۆ پاساودانى یاسای و ئیتیکی و مۆڕاڵی بڕیاڕەکانیان. 

بەڵام چەند بیرمەندێکی دیمەى چەپ هەن کە هەمیشە بەدوای دۆزینەوەى هەڵەکانى ڕۆژئاوان و ئەم بیرمەندە چەپانە هەمیشە دژایەتى جەنگ و دەستێوەردانى سەربازی وڵاتانى ناتۆ دەکەن و زیاتر بە پاسیفیست یان ئاشتی خواز ناسراون بەڵام بۆچونەکانیان هیچ حکومەتێک گوێ ی لێ ناگرێت یەکێک لەوانە نوام چۆمسکیە کە دژایەتى شەڕی ئۆکرانیای دەکرد و پێ ی وایە پۆتین چی ویست دەبێت سازشی بۆ بکرێت نەوەک چەکى ئەتۆمی بەکار بێنێت.
بیرمەندێکی دیکەی چەپ سلافۆژ ژیژێکە کە باس لە ئاشتى گەرم دەکات و پێ ی وایە کە وەبەرهێنانی زۆر گەورە و قەبە لەبواری سەربازیدا هاوسەنگی هێز تێکدەدات و لە ئاکادما چەند دێتە ئاراوە لە نێوان زلهێزەکان.

خاڵی هاوبەشی ئەم چوار بیرمەندە بە بۆچونى من ئەوەیە کە هەر چواریان فەیلەسوفی ڕۆژئاوایین و لە ڕۆژئاوا لە دایک بوون, هەر چواریان بڕوایان بە عەقڵانیەت هەیە وەک پێکهاتەیەکى جیهانى ڕابەرایەتى کردنى رۆحیەتی مرۆفایەتى  و هەمیشەش باس لە جیهانی بوون و گەردوونى بوونى بیرۆکەکانى خۆیان دەکەن و باس لە بەرزی و باڵایی بەها و قیەمە ڕۆژئاواییەکان دەکەن بەڵام ئەوان هەر بەهایەک لەدەرەوەى ڕۆژئاوا بێت تەواو ڕەت دەکەنەوە و لەڕاستیدا ئەوان تەنها داکۆکی لە بەرگریکردنى بەها و ئایدیالی ڕۆژئاوا دەکەن. چونکە پێ یان وایە هیچ بەهایەک نیەک لە بەهای مافی مرۆف و دیموکراسی گرنگتر بێت و شارستانیەتەکانى دەرەوەی ڕۆژئاوا نەیان توانیوە بە چەشنی ڕۆژئاوا بە هاو ئایدیالی جیهانیانە بەرهەم بێنن و ئەو شارستانیانەیی دەرەوەی ڕۆژئاوا نادیموکراتین و ۆتۆکراتین و دژی مافەکانى مرۆفن.
تێگەشتن لە بیری ئەم چوار فەیلەسوفەی لەسەرەوەباسم کرد زۆر پێویست و گرنگن بۆ تێگەشتن لە ئەجێندای وڵاتانى ڕۆژئاواو  لەو مەترسیانەى لە ئایندەدا ڕوودەدەن بەتایبەتى بۆ سەرکردەکانى وڵاتانی ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست و عێڕاق و کوردستانیش.

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن