عێڕاق بووه به دوو ده‌وڵه‌تى جیا و جۆ بایدنیش سێ شت بۆ كورد ده‌كات
1/24/2021 9:30:00 PM
د.پشتیوان فەرەج
له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئێستا عێڕاق ده‌وڵه‌تێكى شكست خواردوه و له‌ڕاستیدا بووه به دوو ده‌وڵه‌ت. ده‌وڵه‌تى كوردى و ده‌وڵه‌تى عه‌ره‌بى. ئه‌وه‌ى ئه‌م دوو ده‌وڵه‌تى هێشتۆته‌وه باڵانس و لاوازى هه‌ردوكیانه.
به‌ڵام ده‌وڵه‌ته كوردیه‌كه به‌هێزتره چونكه سه‌ره‌ڕاى هه‌موو كێشه‌كانى هه‌رێمى كوردستان توانیویه‌تى سه‌قامگیرى و ئه‌من و ئاسایشى خۆى بپارێزێت و به‌به‌راورد به عێڕاق و وڵاتانى تر‌ى عه‌ره‌بى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست سه‌ركه‌وتوو تر بوه.
سه‌ره‌ڕاى هه‌موو ململانێ و دژایه‌تى پارتى و یه‌كێتى كه‌چى ئه‌م دوو هێزه شه‌ڕى یه‌كتر ناكه‌ن و دژایه‌تى حكومه‌تى هه‌رێم ناكه‌ن.
به‌ڵام له ده‌وڵه‌تى عه‌ره‌بى عێڕاقى میلیشیاكان له حكومه‌ت به‌هێزترن, شه‌ڕى یه‌كتر ده‌كه‌ن و ته‌حه‌داى هێزه‌كانى حكومه‌تى مه‌ركه‌زى دله به‌غداد ده‌كه‌ن.
له‌ڕاستیدا بڕیارده‌رى سه‌ره‌كى له‌به‌غداد میلیشیا شیعه‌كانن نه‌وه‌ك حكومه‌تى عێڕاقى. ئه‌مه‌ش ئه‌من و ئاسایشى ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بیه‌كى به‌غداى خستۆته مه‌ترسیه‌وه. جگه له‌وه‌ش داعش په‌لاماره‌كانى له دژى حكومه‌تى مه‌ركه‌زى ده‌وڵه‌تى عه‌ره‌بى عێڕاقیه له به‌غداد و هێزه‌كانى ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان میلیشیاكانى شیعه‌یه. هه‌رێمى كوردستان پارێزراوه له په‌لاماره‌كانى داعش.
له‌ڕووى خۆپیشاندانه‌كانه‌وه ده‌وڵه‌تى عه‌ره‌بى عێڕاقى وه‌زعى زۆر خراپه و ئه‌وه‌ى هه‌یه دۆخێكى فه‌وزه‌وی ئه‌ناركیه به‌ڵام له كوردستانیش خۆپیشاندان هه‌یه به‌ڵام نه‌بوه به فه‌وزا و دۆخه‌كه له‌ده‌ست ده‌رنه‌چوه.
له‌ڕووى حوكمڕانیه‌وه ده‌وڵه‌تى كوردى له عێڕاق سه‌ركه‌وتووتره و سه‌قامگیرتره له‌چاو ده‌وڵه‌تى عه‌ره‌بى له به‌غداد.
چاوه‌ڕوان ئه‌كرێت بایدن كه دۆستى كورده و له‌سه‌ر سێ ئاستدا یارمه‌تى كورد بدات:
یه‌كه‌م كێشه‌كانى به‌غا و هه‌رێم له‌ڕووى بوجه‌وه چاره‌سه‌ر ده‌كات
دووه‌م ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كات
كێشه‌ى ده‌ستورى عێڕاقى یه‌كلاییده‌كاته‌وه و ڕێز له فیدڕاڵیه‌ت ده‌گرن و ناهێڵن هه‌وڵه‌كانى به‌غدا بۆ له‌ناوبردنى كیانى حكومه‌تى هه‌رێم سه‌ركه‌وتوو بێت.
ئه‌مریكا ئه‌م كێشانه چاره‌سه‌ر ده‌كات نه‌ك له‌به‌ر كورد به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌ى به‌رژه‌وه‌ندى خۆى واده‌خوازێت. حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى به‌هێزتر له‌به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌مریكایه سێ بایه‌خى هه‌یه:
بایه‌خى ستراتیژى
بایه‌خى ئایدۆلۆجى
بایه‌خى ئابورى
جگه له‌وه‌ش پێنج هۆكارى تر هه‌ن واده‌كه‌ن ئیداره‌ى نوێ ىئه‌مریكا ده‌عمى كورد و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بكات له‌وانه‌ش:
1. كورد به‌وه‌فاترین دڵسۆز و هاوپه‌یمانى ئه‌مریكان و له هه‌موو ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست كه‌س ئه‌وه‌نده‌ى كورد دۆستى ئه‌مریكیه‌كان نیه و له 2003 ئه‌مریكا له عێڕاقه یه‌ك جوندىئه‌مریكا له كوردستان نه‌كوژراوه.
2. له‌ڕووى ئایدۆلۆچیه‌وه له‌كاتێكدا عێڕاق و وڵاتانى تر‌ى عه‌ره‌ب بیرى ئیسلامى توندڕه‌وه و هه‌ستى دژه ئه‌مریكیان له لوتكه‌دایه كه‌چى كوردستان هیچ كات نه‌بوه به مه‌ترسى ئایدۆلۆژى له‌دژى ئه‌مریكا.
3. كوردستان ده‌وڵه‌مه‌نده به نه‌وت و گاز و ئه‌مه‌ش سوودى زۆر وله قازانجى بزنس و كۆمپانیا و پیشه‌سازى ئه‌مریكایه له ناوچه‌كه.
4. ئه‌گه‌ر هێزه‌كانى ئه‌مریكا بڕیاڕ بده‌ن عێڕاق و به‌غداد به‌جێ بهێڵن ئه‌وا ده‌توانن كوردستان بكه‌ن به به‌دیلى مانه‌وه‌ى هێزه‌كانیان.
5. هاوكاریكردنى به‌هێزى كورد و حكومه‌تى هه‌رێم په‌یامێكى توند ده‌نێرێت بۆ ئێران و توركیا و ڕێگرى ده‌كات له زاڵبوونى هه‌ژمونى داگیركاریه‌انه‌ى ئه‌و دوو وڵاته له عێڕاقدا.
سه‌رچاوه: پسپۆرێكى شاره‌زا له پرسى كورد له ئیسرایل