184وتار

کۆتایی سەردەمى گەشەی ئابوری و سەرهەڵدانی سەردەمێکی نوێ لە کۆنگرەی پارتی کۆمۆنیستی چینی

10/28/2022 7:26:00 PM
د.پشتیوان فەرەج

چۆن سەرۆک ژیاوپینگ کۆنگرەو حزب و چین و جیهانی گؤڕی؟

 دەمێکە بە وردی چاودێری کۆنگرەی پارتیکۆمۆنیستی چینی دەکەم و مەراقم بوو بزانم ئەنجامەکەى بەچی دەگات. لەناو كوردا تەنها یەك پسپۆر دەناسم كە شارەزای سیاسەتی چینە ئەویش د.سەردار عەزیزە كە ناوبەناو لەسەر چین دەنوسێت. بەڵام ئەوەی لە چین دەگوزەرێت ڕاستەوخۆ كاریگەری لەسەر جیهان و كوردستانیش هەیە.

بۆ دەیان ساڵە پارتی كۆمۆنیستی چین تەنها تەرکیزی لەسەر ئابوریەکی بەهێز و گەشەسەندوو دەکات. بەڵام سەرۆکی پارتی کۆمۆنیستی چینى کۆتایی بەو سەردەمە هێنا کە تەنها گەشە و بوژانەوەى ئابوری ئەولەویەت بوو. بۆ ژینپینی سەرۆک,چ لە ناوخۆ یان دەرەوەی چین تەنها دەسەڵات گرنگە.

بۆ جاری سێیەم خۆ ژینپین توانى سەرۆکایەتى پارتی کۆمۆنیستی چین مسۆگەر بکات لە کۆنگرەی بیستەمى نیشتمانی پارتەکەی. خى سەرکردایەتیەکى نوێ ی بۆ پارتەکەی دیاری کرد کە هەمویان پیاوی خۆی بوون و بەشێوەیەکی نهێنی سەرۆکی پێشووی خۆی هو ژینتاو کرایە دەرەوەى بۆنەی کۆتایی کۆنگرەکە.

تا ئێرە ئەمە ئاساییە ئەویش بەهەند وەرگرتنى سیاسەتی چینى و لەکاتێکدا بەشێکی زۆری جیهان تەرکیزی لاى ئەنجامى ئەو گۆنگرەیە بوو. ئەوەى ڕۆژنامەنوسەکان و میدیاکانی جیهان باش ئاگاداری نەبوون و سەریان لێ دەرنەکرد ئەو گۆڕانکاریە بوو کەبەسەر ئایندەی چیندا هات, ئەویش کۆتایی سەردەمى ئابوریە و سەرەتای سەرهەڵدانی سەردەمێکی نوێە کە چیتر تەنها ئابوری ئەولەویەت نیە.
لە ئەمڕۆدا کۆماری چین دووەم گەورەترین ئابوری جیهانی هەیە و داهاتى ساڵانەی 17.7 تریلیۆن دۆلار بووە لە 2021دا. ئەو گەشەی ئابوریەی چین دیاردەیەکی نوێ یەو لەسەردەمى دوای حوکمڕانی ماو زیدۆنگ (1949-76) دەستی پێکرد. ماو زیدۆنگ باوک و دامەزرێنەری پارتی کۆمۆنیستی و کۆماری چینە. لە دیسەمبەرى 1978 بەدواوە سەرکردایەتی دوای قۆناغی ماو ئەولەویەتی وڵاتەکەی لە ململانێ ی چینایەتیە گۆڕی بۆ بونیاتنانی ئابوریەکی بەهێز. لە ماوەى 40 ساڵدا ئەرکی یەکەمی کۆماری چین گەشەی ئابوری بووە و تا ڕادەیەکى زۆریش لەو ئەرکەدا سەرکەوتوو بوون. لە ساڵی 1977 دا داهاتی وڵاتی چین یەکسانبووە بە 8.4 ى داهاتی ئەمریکا بەڵام لە ئەمڕۆدا داهاتی چین یەکسانە بە %77 ى داهاتى ئەمریکا.

ئەم دەسکەوتە مەزنەش هەمیشە وەک دەستکەوتى دینگ ژیاوپینگی سەرکردەى هەرە مەزنى قۆناغی دواى ماو دادەنرێت کە گرنگی زۆری دا بە هاندانی گەشەی ئابوری و چاکسازی و ئەو سەرکردەیە ناسراوە بە پیادەکردنی سیاسەتى دەرگای کراوە بەڕووی ڕۆژئاوادا. خى ژینپین, لەگەڵ ئەم بۆچونەدا نیە و بەپێ ی ڕاپۆرتی خى ژینپین کە لە کۆنگرەی پارتەکەى پێشکەشی کرد لە ماوەى دە ساڵی حوکمڕانی ئەودا داهاتى چین دەبڵ واتە دوو هێندە زیادی کردوە و لە 54 تریلیۆن ڕومێمپێوە زیادی کردوە بۆ 114 تریلۆن ڕۆمێمپێ.
لە ڕاپۆرتەکەیدا, تەنانەت باسی گەشەی ئابوری هەر نەکرد. تەنها یەک جار ئاماژەی دا بەوەی چین گرنگی بە بونیاتنانی ئابوری دەدات ئەویش تەنها بە 10 کەلیمە لە زمانی چینیدا لە کاتێکدا ڕاپۆرتەکەى بریتی بوو لە سی هەزار ووشە.ئەمەش ئەوە دەخاتە ڕوو ئەم سەرکردەیە چیتر ئابوری لەلای ئەو سەنتەر نیە. تەنانەت لە وتەکانى دیکەیدا لە کۆنگرەکە باسی گەشەی ئابوری نەکرد. بەڵام هەموو ناوەرۆک و چەمکە سەرەکیەکانى وتارەکەی یان ڕاپۆرتەکەی ئاماژەن بۆ ئەوەى کە گۆڕانکاریەکی گەورە بەڕێوەیەوە و چیتر سیاسەتی چین ئەولەویت نادات بە ئابوری.واتە سەردەمی بوژانەوەى ئابوری کۆتایی هات.

لەمەودوا ئاسایش ئەولەویەتە
ئەگەر ئەولەویەتى سیاسەتى چین گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە ئایا چی جێگەی ئەم سیاسەتە دەگرێتەوە؟ بە ئاشکرا ژینپین دانی بەوەدا نەنا بەڵام بە چەندین ئاماژەی ناڕاستەوخۆ دەرکەوتوە کە چین لەمەودوا گرنگی بەئاسایش دەدات. وشەی ئاسایش زۆر لە وتەکانی سەرۆکدا دوبارە بویەوە و لەدوای وشەی ئاسایش زۆر باسی لە خەبات کرد. ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ وتارە گرنگەکانى سەرۆکی چین لە ڕابردوودا و شێوازی حوکمڕانی ئەو لەسەر ئاستی ناوخۆدا گرنگی بە ئاسایشی ڕژێمەکەیان داوە ئەویش بە خەباتکردن و ڕووبەڕووبونەوەى هەر هەڕەشەیەک بۆ مۆنۆپۆلی یان قۆرغکاری پارتی کۆمۆنیستی چینى لە دەسەڵاتی دەوڵەت. لە سیاسەتى دەرەوەى چینیشدا گرنگی بە بەهێزکردنى ئاسایشی نیشتمانی چین داوە ئەویش دیسانەوە بەخەبات کردن بۆ ئەوەى لەسەر شانۆی نێودەوڵەتیدا چین خۆی بسەپێنێت و کاریگەر هەبێت.

ئەم گۆڕأنکاریەش لەسیاسەتى چیندا مەغزایەکی قوڵی هەیە و سێ خوێندنەوە هەڵدەگرێت.

یەکەم چین خەبات دەکات بۆ کۆنتڕۆڵکردن و ئیحتیواکردنی میکانیزمی بازارو ژیانی کۆمەڵایەتى چین کەلەسەردەمى دوای ماو هەتا ئێستا بەو ئاڕاستەیە کاریان کردوە. ئەم هەوڵەش دەمێکە دەستی پێکردوە ئەویش بە چەوسانەوەی زیاتری کەرتی تایبەت لەلایەن دەزگاکانى دەوڵەتەوە و بەدڵنیاییەوە بەردەوام دەبێت. نیازەکە ڕوون و ئاشکرایە. هەرچەندە چین پشت بە ئابوری بازاڕ دەبەستێت بۆ ئەوەی بوژانەوە بەخۆیەوە ببینێت بەڵام هەندێک داواکاری کۆمەڵایەتى و یاسایی و سیاسی و چالاکی بازاڕ لەوانەیە ببێتە هۆی تەحەدا و ئاڵنگاری بۆ یەک پارتی تاکڕەوی دیکتاتۆر. لە دێنگ ژیاوپینگەوە بۆ ژیانگ زێمن بۆ هو ژینتاو هەمیشە سەرکردەکانى پارتی کۆمۆنیستی ویستویانە ڕێگری لەو ئاڵنگاریانە بکەن بەڵام لەهەمان کاتدا هانی گەشەی بازاڕیان داوە. خی ژینپین پێ ی وایە کە ڕژێمەکەى گەشتۆتە چوارڕیانێکی هەستیار و لێرە بەدواوە پێویستە حزب-دەوڵەت کۆنتڕۆڵی ڕەها و موتڵەقی بازاڕ بکات.
دووەم, چیتر چین شوێن پێ ی ئەمریکا ناکەوێت وەک سەردەمی دێنگ ژیاوپینگ, بەڵکو بە پێچەوانەوە هەتا پێ ی بکرێت بەهەموو هێزێکەوە ڕووبەڕووی ئەمریکا دەبێتەوە. دێنگ دەیزانی ئەو وڵاتانەی ئاسیا کە شوێن پێ ی ئەمریکا کەوتون لەڕووی ئابوریەوە گەشەیان کردوە بەڵا لەهەمان کاتدا پێ ی وایە کە ڕژێمی کۆمۆنیستی چین دەستێکی باڵای سیاسی هەیە و زاڵە بەسەر دیموکراسی ئەمریکادا و بەهیچ شێوەیەک ئەو نیازی نیەکە شوێن بەها و دامەزراوەسیاسیەکانى ئەمریکا بکەوێت. خی ژیاوپینگ زیاتر دەوێت خواستی ئەو بەشێوەیەکی چالاکانە ڕووبەڕوو و تەحەدای ئەمریکا بکات. ململانێکانی چین و پارتەکەی لەگەڵ ئەمریکا تەنها بریتی نیە لە ململانێ ی سیاسی نێوان دوو زلهێز یان دوو ئیمپراتۆر, بەڵکو ئەوململانێ یە شؤردەبێتەوە و لەسەر ئاستی دامەزراوە نێودەوڵەتیەکان و تەنانەت ژیانی ئاسایی هەموو هاوڵاتیەکی ئەم سەرزەویە کاریگەری و ڕەنگدانەوەى قوڵی دەبێت.
سێ یەم, لەجیاتى ئەوەی بە ئاشتیانە هانی ئەوە بدات کە تایوان لەگةڵ چین یەکبگرێتەوە خى ژیاوپینگ پلانی داناوە بەهەروەسیلەیەک بووبێت تایوان بخاتەوە سەر چین و بۆ ئەو مەبەستەش ئامادەسازی سەربازی کردوە و خواستی ئەوەیە تایوان بخاتەوە سەر نیشتمانی گەورەی چین. لە ڕابردوودا سیاسەتی چین بەرامبەر تایوان تەنها گرنگی بەبوژانەوەى ئابوری دەدا و تایوان ڕۆڵێکی باش و سوودی زۆری لەڕووی سەرمایە و بازرگانی و بەڕێوەبردن و تەکنەلۆجیا بۆ چین هەبوە. لەئێستادا کە چین لەهەموو ڕوویەکەوە بەهێزترە و باڵادەستە ئیتر هیچ ڕێگریەک نیەبۆ ئەوەی چین تایوان داگیر بکات و بیخاتەوەسەر چین و دەست بەسەر ئابوری تایواندانەگرێت.

ئاڵنگاریەکانی بەردەم سەرکەوتنی ژیاوپینگ
کۆتایهاتنی پرۆگرامی گەشەی ئابوری چین لەسەردەمى ئەم سەرۆکەدا بەو مانایە نایەت کە ئابوری چیتر گرنگیەکی ئەوتۆی نەماوە.لەوتارەکەیدا سەرۆکی چین ئاماژەی بە پایە و کەرەستەکانى خەونە گەورەکەی خۆی دا بۆ ئەوەى چین بکات بە دەسەڵاتێکی زڵهێزی سوشیالیستی مۆدێرنى جیهانی. بەڵام لە جیاتی ئاماژەدان بە بونیاتنانی ئابوریەکى بەهێز ئاماژەى دا بە گەشەپێدان بەکوالیتیەکی بەرز. ئەمەش تەواو یەکانگیرە لەگەڵ تێزی دیالێکتیکی هێگڵی-مارکسیست کەتەنها تێزی فیکریە گوزارشت لە دونیابینى و دیدی سەرۆک ژیاوپینگ و هاوڕێکانی لە پارتی کۆمۆنیستی چینى دەکات.
لەوەش گرنگتر, ژیاوپینگ وەها باسی لە پەیڕەو و پڕۆگرامەکەى خۆی کرد کە بریتی بێت لە ئاسایش و گەشەپێدان بە هەماهەنگیکردن و ئەمەش بە ئاشکرا واتە ئەولەویەتی سەرۆک گۆڕاوە. چیدی بونیاتنانی ئابوریەکی بەهێز بەتەنها ئەولەویەتی سەرۆک نیە بەڵکو لە ئێستادا ئەولەویەتی ژمارە یەکی سەرۆکی چین خەباتکردنە لە پێناو دابینکردنی ئاسایش.

لەوانەیە بەشێکی زۆری کادرانی پارتەکەی ئەم گۆڕانکاریە لە ئەولەویەتی حزبەکەیان و ئەم ئەرکە نوێە پێ نامۆ وپێنەگەشتوو بێت, بەڵام سەرۆک ژیاوپینگ دیدێکی جیاوازی هەیە چونکە ئەم گۆڕانکاریە لەبەرژەوەندی خۆیەتی.بەڵام بۆچونی هەندێک لە خەڵکە نوخبەوی و پراگماتیکی و ستراتیژەکانی پارتەکەی ئەوەیە کە پێویستە چین چاوەڕێ بکات تا ئەوکاتەى کەئابوری چین لە ئابوری ئەمریکا بەهێزتر دەبێت ئەوجا نیازی ڕاستەقینەی خۆیان ئاشکرا بکەن کە ئەویش نەک تەنها زاڵبوونە بەسەر جیهاندا بەڵکو گۆڕانکاریە لە سیاسەتی جیهانی بەپێ ی ئەجێندا و یاساکانی پارتی کۆمۆنیستی چینى.

بەڵام سەرۆک ژیاوپینگ نەیتوانی لەوە زیاتر چاوەڕێ بکات. ئەگەر ئەو گۆڕانکاریەی نەکردایە لە ئەولەویەت دان بە ئاسایش نەوەک ئابوری ئیدی ئەو هیچ بیانویەکی نەدەما بۆ ئەوەی لەسەر دەسەڵات بەردەوام بێت. ئەگەر چاوەڕوانی بکردایە و ئەوگۆڕانکاریەی نەکردایە ئەوا لەم کۆنگرەی پارتەکەیدا دەسەڵات دەگوازرایەوە بۆ کەسێکی دیکە.

ئەوکاتە کەسێکی دیکە لە جیاتى ژیاوپینگ دەبوو بەو سەرۆکەی چین کە جیهانی کۆنتڕۆڵ دەکرد. بۆ ئەوەى ئەم سیناریۆیە ڕوونەدات. ژیاوپینگ ئامادەبوو ئەو سێوە پێنەگەشتوە بخوات و هەرواشی کرد. وەها خۆی خستە ڕوو کە ئەو تەنها کەسە توانای سەرکردایەتی پارتەکەی و چین بکات و سەردەمێکی نوێ ی جیاواز بهێنێتە کایەوە. ژیاوپینگ پێ ی وابوو کە ڕۆژهەڵات لە هەستانەوەدایە و ڕۆژئاواش لە کەوتندایە. مەبەستی ئەو دەستکەوت و فرسەت هێنانە لەم دۆخەی هاتۆتە ئارا و دەزانێت چی دەکات لەو پێناوەشدا.

بەم جۆرە ژیاوپینگ نەک هەر خولی سێیەمی سەرۆکایەتى بۆ خۆی مسۆگەر کرد بگرە خولی چوارەمیش و پارتەکەشی هەموو سیاسەت و پرۆگرام و ئامادەکاریەکانی ئەوی پەسەند کرد. لەم سەردەمە نوێ یەی چینی ژیاوپینگی چین ڕووبەڕووی ئاڵنگاری گەورەدەبێتەوە. بەشێک لەو ئاڵنگاریانە هی سەردەمی سەرکەوتنەکانى خۆیەتى وەک کۆتایهێنان بەگەشەی ئابوری و گرنگی دانى زیاتر بە ئەمن و ئاسایش. پرسیارەکە ئەوەیە ئایا چین چۆن دەتوانێت پایەکانی بوون بە زلهێزی جیهانی بونیات بنێ ئەگەر هاتوو بازاڕ و ئابوری تەهمیش بکرێت بۆ ئاسایش و چیدی چین ناتوانێ سوود لە ئابوری و تەکنەلۆجیای ئەمریکاوەربگرێت.

ژیاوپینگ پێ ی وایە وەڵامەکە ئاسانە و سێکتەری دەوڵەت دەتوانێ ڕؤڵی گەورەی هەبێت لە بەهێزکردنى کەرتی ئابوری و دارای وڵاتەکەی.هەروەها بەشێوەیەکی زۆر ئایرۆنیانە ژیاوپینگ خۆی دەسەڵاتی سیحری تەکنەلۆجیای پێشکەوتوو دەپەرستێت و متمانەى هەیە کە توانای لە ڕادەبەدەری ڕژێمەکەى بۆوەگەڕخستنی سەرچاوەکان یان سیستەمی تەواوی وڵاتەکەى دەتوانێت ببێت بەبەدیلی داهێنانی مرۆف لە پێشخستنی بەرەوپێشچونە تەکنەلۆجیایەکانى وڵاتەکەی.

هەروەها سەرۆکی چین دەیەوێت دەیەوێت وڵاتەکەی لەهەمان کاتدا سوود لە دەرفەتى ئابوری و تەکنەلۆجیای ئەمریکا وەربگرێت بەڵام بەمەرجێک نەبێت بە پاشکۆ و تەنها پشت بە ئەمریکا نەبەستێت و ڕکابەرایەتی دەکات. هەر لەبەر ئەمەش بوو سەرۆکی چین کین گانجی سەفیری چینی بۆ ئەمریکا لە کۆنگرەی پارتەکەی پلەکەی بەرزترکردەوە و کردی بەئەندامی کۆمیتەى ناوەندی.هەروەها لە مانگى ئازاری داهاتوو پلەکەش کین زیاتر بەرز دەکاتەوە. ئایرۆنیەکە لەوەدایە لە هەمان کاتدا سەرۆکی چین تەحەدای سیستەمى دیموکراسی ئەمریکا دەکات لەسەرئاستی کۆمەڵایەتی و دامەزراوەیی. چونکە ئەگەر وانەکات ئەوا چین ئیدی ناتوانێ پایەکانى خۆی قایم بکات و لە ئێستادا چین توانای هەیە ببێت بە هەڕشەیەکی ئانی بۆسەقامگیری هەرێمایەتی وئاشتی جیهانی دەتوانێ دژایەتى بەهاکانی کۆسۆمپۆلیتانی بکات.

کۆنگرەی بیستەمى نیشتمانی پارتی کۆمۆنیستی چین خاڵی وەرچەرخانى بەخۆیەوە دی. بەو گۆڕانکاریە سەرۆک ژیاوپینگ دیکتاتۆریەتی ئۆلیگارشیانەی قۆناغی دوای ماوی پارتەکەى گؤڕی بۆ جۆرێک لە دەسەڵاتێکی نیۆ-تۆتالیتاری تایرانی و خۆی لەهەموو شتێکدا سەنتەرە. ئەم کۆڕانکاریەش لەسەر ئاستی جیهانیدا وردە وردە هەستی پێدەکرێت و ڕەنگدانەوەى دەبێت. چیتر پارتى کۆمۆنیستی چینی ئەولەویەتی ئابوری نیە و ئەولەویەتی لەمەودوای ئاسایشە و ئەمەش گۆڕأنکاری گەورە لە جیهان دەهێنێتە کایەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن