ساڵی 2002 بایدن چی پێ گوتین و ئێستا چۆن مامەڵە ئەكات؟
11/10/2020 10:12:00 PM
عیماد ئهحمهد
هەڵبژاردنی جۆ
بایدن بەسەرۆكی ئەمریكا یادەوەریەكی بەر لە روخاندنی رژێمی سەدامی بیرخستمەوە، لەمیانەی
ئامادەكاری بۆ لێدانی رژێمی ئەوسای عیراق، لەرۆژی 7/12/2002 لە هاوینەهەواری سەڵاحەدین
وەكو وەفدی هاوبەشی یەكێتی و پارتی، لەگەڵ جۆ بایدن كۆبووینەوە، كەئەوكات بەرپرسی
پەیوەندیەكانی دەرەوەی كۆنگرێس بوو.
وەفدی یەكێتی بەسەروكایەتی
كاك بەرهەم و بەندەش بەشداربوو، وەفدی پارتی بەسەرۆكایەتی كاك نێچیرڤان بوو، لەكۆتایی
كۆبوونەوەكە و باسوخواسەكان، من پرسیارێكم لە بایدن كرد، لێم پرسی: لە شۆڕشی ئەیلولەوە
تا ساڵی 1975 بەگەرمی پشتیوانیتان لە كورد كرد، بەڵام دوایی لەبەر خاتری رژێمی ئەوكاتی
ئێران پشتتان لە ئێمەكرد.
ئەی ئێستا ئەمریكا
تاكوێ پشتیوانی لە كورد دەكات، ئایا ئەم جارەش لەبەرخاتری توركیا پشتمان تێناكات؟
توركیا ئەو كات هەندێ مەرجی هەبوو بۆ بەشداریكردن لە پرۆسەی روخاندنی رژێمی بەعس.
بایدن زۆر بەراشكاوی
وەڵامی دامەوە، وتی: ئەمریكا نكوڵی لە رەوایی مەسەلەی كورد ناكات، تائەو شوێنە پشتیوانی
سەرڕاستی كورد دەبێت كە خاوەن سیاسەتێكی عەقڵانی و مەنتەقی بێت، بایدن وتی: خۆ ئەگەر
کورد كەركوك دەكاتە پایتەختی كوردستان، ئەوا لەمە ئەمریكا پشتیوانیتان لێ ناكات و
لەگەڵتان نابێت.
بۆیە بایدن ئەو
نمونەیەی هێنایەوە، چونكە وەک یەكێتی و پاراتی، دوای رێكەوتنی واشنتۆن، پرۆژەی دەستورێكمان
ئامادەكردبوو، لەوێدا كەركوك وەكو پایتەختی كوردستان دانرابوو.
بیرمە دوای تەواوبوونی
كۆبونەوەكە كاك نێچیرڤان پێیوتم: دەست خۆش، پرسیارێكی زۆر گرنگت كردو وەڵامێكی رونیشمان
وەرگرتەوە.
سەرۆك بایدن كۆتایی
مانگی یەكی ساڵی داهاتوو بەرەسمی وەك سەرۆكی ئەمریكا دەستبەكاردەبێت، دڵنیام شارەزایی
و ئەزمونێكی زۆری سەبارەت بەعیراق و كوردستان بەگشتی هەیە، بەڵام ئاخۆ لەم پۆستە
گرنگەدا هەمان بۆچوونی هەیە و سەركردایەتی سیاسی كوردیش ئێستا بەروونی سیاسەتی خۆی
گونجاندوە لەكەڵ عەقڵ و مەنتقدا....!؟