نەورۆز لە چهند وێستگهیهکی جیاوازی ژیانمدا
3/14/2022 6:11:00 PM
عیماد ئهحمهد
سەرەتای شەستەکانی
سەدەی رابردوو، لە یادی نەورۆزی ئەو ساڵاندا، مێردمنداڵ بووم .لە گەرەکی جەلەوەی
شاری خانەقین دەژیام . بە خهیاڵێکی کوردانهوه لە گەڵ خەڵکی گەرەکدا، بە ژن و پیاوەوە
بە گەورە و بچوگەوە دوای خاڵو فرە بەهرەکەم مامۆستا موحسن ئەکەوتین و بەدەنگی بەرز،
لەقەراخ هاژەی رووباری ئەڵوەن، هاوارمان دەکرد .
(ئیمرۆ رۆژی خۆشییە،
کاوە زووحاک کوشتییە )
ساڵی(١٩٧٠) هەرزەکار بووم ، یادی نەورۆز لە تەیارەخانەی شاری خانەقین
سازکرا . یەکێک لە سونبولەکانی کوردایەتی لە شاری خانەقین مامۆستا عەزیز پشتیوان
بوو. ئەو بە دەنگە پر سۆز و زوڵاڵەكەی بە دەستە راستە پڕ ئاماژەکەی هاواری دەکرد (یان
کوردستان یان نەمان) وەکوو بروسکەیەک لە ناخماندا دەنگیدایەوە و ئهو دروشمه بووه
وزیهکی هەتاهەتایی کوردایهتی بۆ خەڵکی شارەکەم
ساڵی (١٩٨٤) لەهەڕەتی
گەنجایەتی بووم ،یادی نەورۆز لە سورداش ساز کرا، بە ئامادەبوونێکی جەماوەری بێوێنەی خەڵکی کوردستان و بە وتە پر جۆش و خرۆشەکەی
هەڤاڵ مامجەلال کە دەیفەرموو (جەماوەری لە بن نەهاتووی یەکێتی) دڵنیایی بەسەر خەڵکی
کوردستان دەباراند و نهورۆز و پێشمهرگهو خهڵک ئاوێتهی یهکبوون.
ساڵی(٢٠١٢) قۆناخی کامڵبوونی دید و
تێڕوانین و تێگەیشتنم بوو، بۆ یادی نەورۆز، کاک دلێری سەید مەجید، مامە خەمەی هەمووان،
کۆمەڵێک هاوڕێ و کەسوکاری هەردوولامان، لە کانی ماسی قەراغی شاری سولەیمانیدا، میوانداری
کردین و بە دیار ئاگرێکی گەورەوە و بە دەنگی زووڵاڵ و بەرزی حەسەن زیرەک سروودی (ئەم
رۆژی ساڵی تازەیە نەورۆزە هاتەوە......) ئێوارەی نەورۆزمان بەسەربرد.دڵۆپ دڵۆپ خۆشەویستی
و خۆشی دەڕژایە ناخی دەرونماندا
ساڵی (٢٠٢٢) لە سێبەری رەشماڵی پایزی تەمەندا، یادی نەورۆز یادێكی یەکجار جیاواز
لە جاران دەبینم
پهرتهوازهیی زۆر و یەکریزی زۆر کەم
هیوا کەم و نائومێدی زۆر!
بورجی عاجی زۆر و دادپەروەری زۆر كەم !
کاوە کەم و زووحاکیش زۆر!