یەکەم دیداری مام جەلال و کاک نەوشیروان ... مامزەکەی چین و ئاسکەکەی گەرمیان
12/13/2020 10:14:00 PM
عیماد ئه‌حمه‌د
سه‌ره‌تای پاییزی
ساڵی 1983 بوو، ماوه‌یه‌ك له قه‌رەداغ لای مامۆستا موحسین گیرسابوومه‌وه. رۆژێك
به بێته‌لی تیپی 57ـی سه‌گرمه مه‌لا به‌ختیار داوای كردبوو بۆ لای ئه‌و بچم له
شارباژێر. ئیتر منیش بڕیارم دا بچم و كه‌وتمه خۆئاماده‌كردن. سه‌ره‌نجام له‌گه‌ڵ
كاك عه‌لی شامار و كاك سه‌لام كوێخا عه‌زیز و كاك حه‌مه قاشتی رێكکه‌وتین به یه‌كه‌وه
بڕۆین. سه‌ره‌تا بڕیارمان دا له دیوی قه‌رەداغه‌وه بۆ مه‌ڵبه‌ندی یه‌ك له حاجی
مامه‌ند بڕۆین، به‌ڵام به‌هۆی سه‌ختیی شه‌ڕی ئێران-عێراقەوە په‌ڕینه‌وه له شاره‌زوورەوە
بۆ شارباژێر قورس بوو، بۆیه ناچار بووین رێگه‌ی بازیان و پیره‌مه‌گروون و قزله‌ر
و قه‌یوان و سیته‌ك بگرینه‌به‌ر. به‌ڵام كاك سه‌لام مایه‌وه، چونكه ده‌یویست به‌هه‌مان
رێگەدا بروات.
له‌و جه‌وله‌یه‌دا
زۆر هیلاك و ماندوو بووم، فێری ئه‌و رۆیشتنه زۆره و په‌ڕینه‌وه له جاده و سه‌ركه‌وتن
به هه‌وراز و دابه‌زین نه‌بووم. هه‌رچۆنێك بێت رێگه‌مان بڕی. له‌سه‌ر شاخی پیره‌مه‌گروون
پیڵاوه‌كه‌م كه‌ڵكی نه‌ما، بەڵام باش بوو لە دێی قزله‌ر كاك هادی غوڵام پێڵاوێكی
ئه‌دیداسی بۆ په‌یدا كردم.
له دێی باراو
به دیداری مه‌لا به‌ختیار شاد بوومه‌وه. دوای نزیكه‌ی حه‌وت ساڵ چاومان به یه‌كدی
كه‌وته‌وه و به گه‌رمی باوه‌شی بۆ كردمه‌وه، وه‌ك ئه‌وەی به‌دوای بۆنی شه‌هیدان
جوامێر و سه‌لام و سه‌لماندا بگه‌رێ. دوایی منی له‌گه‌ڵ خۆی سه‌رخست و به سه‌یاره
رۆشتین بۆ ماڵیان له دێی چنگیان. له‌وێ یه‌كه‌مجار بوو چاوم به كاك سالار عه‌زیز
و كاك دلێر سه‌ید مه‌جید بكه‌وێت. چاویشم به رووناك شێخ جه‌ناب كه‌وته‌وه كه له
په‌یمانگەی ته‌كنۆلۆجیای به‌غدا به یه‌كه‌وه بووین.
به‌نده تازه‌نه‌فه‌س
بووم، زۆر له‌و دونیا تازه‌یه‌ی پێشمه‌رگایه‌تی شاره‌زا نه‌بووم. كاك سالار
جاروبار توانجی لێده‌دام و ده‌یگوت: "گیانه، وه‌ره پێشه‌وه وه‌كو زۆپه كه‌مێك
گه‌رممان كه‌ره‌وه."
دوای هه‌فته‌یه‌ك
تارای هاوسه‌ریشم هات و له چنگیان هه‌وارمان هه‌ڵدا. خانوویه‌كمان لە سه‌رووی ماڵی
كاك به‌كر حاجی سه‌فه‌ر ده‌ست كه‌وت.
كاك به‌كری حاجی
سه‌فه‌ر لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی یه‌ك بوو. ئای پیاوێكی چه‌ند سه‌نگین و نه‌جیب و دڵسۆز
بوو! رۆژێك تارا سۆنده‌ی ئاوی ماڵی كاك به‌كر لێده‌كاته‌وه، سه‌تڵێك ئاو پڕ ده‌كات،
له‌و ئانه‌دا پێشمه‌رگه‌یه‌كی لای كاك به‌كر ده‌یبینێت و ده‌ڵێت: "نازانیت ئه‌م
سۆنده ئاوه هی ماڵی كاك به‌كره؟ ئێوه پێشمه‌رگه‌ی كێن؟" تاراش پێی ده‌ڵێت:
"ئێمه پێشمه‌رگه‌ی كه‌س نیین. ئه‌گه‌ر زۆریشت پێ ناخۆشه، سۆنده‌كه‌تان له‌به‌ره‌دەم
ماڵی ئێمه‌دا لابه‌ن و بیبه‌نه شوێنێكی تر."
دوایی كاك به‌كر
به‌و مه‌سه‌له‌یه‌ی زانیبوو، له ماڵی مه‌لا به‌ختیار به یه‌كه‌وه بووین، گوتی:
"تارا قسه‌كانت له جێی خۆی بووه. له‌مه‌ودوا نه‌ك سه‌تڵی ئاو، سۆنده‌كه‌ش
به‌رن بۆ خۆتان. دیاره پێشمه‌رگه‌كه ئێوه‌ی نه‌ناسیوه."
به‌مهدا زانیم
ئه‌م زاته چه‌ند سه‌خی ته‌بیعه‌ت و ره‌وشتبه‌رزه، چونكه زۆر جار له شته
بچووكه‌كانه‌وه ده‌توانین خوێندنه‌وه بۆ شته گه‌وره‌كان بكه‌ین. ئیتر هه‌ر واش
ده‌رچوو. به درێژایی زه‌مه‌ن تێگه‌یشتم كه هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه‌م بۆ ئه‌و پیاوه
له جێی خۆی بوو.
به‌هۆی شه‌ڕی عێراق-ئێرانەوە
ئه‌و كات ژیان له ناوچه‌ی شارباژێڕ سەخت بوو، به تایبه‌تی له سنووری مه‌ڵبه‌ندی
یه‌ك، به‌رده‌وام تۆپباران و قه‌سفی ته‌یاره و هێرشی هه‌ردوو لا به‌رامبه‌ر یه‌ك
هه‌بوو. ئه‌مه ژیانی له‌و سنووره تاڵ كردبوو. هه‌ر به‌م هۆیەشه‌وه چالاكیی عه‌سكه‌ریی
پێشمه‌رگه تا راده‌یه‌ك راگیرابوو.
له‌و كاته‌دا ده‌نگوباسی
گفتوگۆی نێوان رژێم و یه‌كێتی له ئارادا بوو كه له رێگەی دكتۆر عه‌بدولڕه‌حمان
قاسملۆوه رێكخرابوو و، كاك فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادریش رۆیشتبوو بۆ به‌غدا. هه‌ڤاڵانی
لای من به گله‌یی و ره‌خنەوە بوون له شێوه‌و جۆر و ناوه‌رۆكی گفتوگۆكه له لایه‌ك
و له لایه‌كی تره‌وه هه‌ڵوێستی توندیان له سه‌ر كوشتنی ووریا ره‌ش هه‌بوو،
مامجه‌لال بۆ ئاگاداركردنه‌وه و به‌رچاو روونی هه‌ڤاڵان سه‌باره‌ت به گفتوگۆكه
و چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌كی تر ملازم عومه‌ر عه‌بدوڵا‌ی ناردبوو.
چه‌ند رۆژێك
مولازم عومه‌ر له ماڵی مه‌لا به‌ختیار مایه‌وه و دوایی گه‌ڕایه‌وه مه‌رگه. دیار
بوو مام جه‌لال به بێته‌ل داوای كرد ئه‌و هه‌ڤاڵانه سه‌ردانی سه‌ركردایه‌تی بكه‌ن.
ئیتر كه‌وتینه خۆ و كاك به‌ختیار كڵاشینكۆفێكی قۆناخدار و شه‌ست مه‌خزه‌ن و قه‌مسه‌ڵه‌یه‌كی
شینی نیوکۆتی دامێ. كاك دلێريش كراسێكی شینی كاڵی تازەی دامێ کە له شاره‌وه بۆی
هاتبوو، ده‌یگوت: "به‌م باڵا و قه‌ڵافه‌ت و قه‌مسه‌ڵه شینه‌وه له‌ناو هه‌موو
پێشمه‌رگه‌كاندا دیاریت."
له‌گه‌ڵ مه‌لا
به‌ختیار و كاك دلێری سه‌ید مه‌جید و عه‌لی شامار له چنگیانه‌وه به‌رێكه‌وتین.
له رێگەشدا له بزه‌ینان شێخ عه‌لی له‌گه‌ڵمان هات كه پیاوێكی سپی و هه‌ناری و لێوبه‌خه‌نده
و رێزدار و به‌جموجووڵ بوو. وشه‌ی "لطفا[لوتفەن]"ـی زۆر به‌كاردەهێنا.
هه‌رچۆنێك بێت گه‌یشتینه مه‌رگه و بۆ لای مولازم عومه‌ر چووین. دوای رۆژێك مانه‌وه،
ئه‌ویش هاوسه‌فه‌رمان بوو. له‌وێوه سه‌فه‌ره‌كه‌مان خۆشییه‌كی زۆری تێكه‌وت؛
ملازم عومه‌ر به نوكته و قسه‌ی خۆش جه‌وله‌كه‌ی پڕكرد له خۆشی.
ئێواره‌كه‌ی بۆ په‌ڕینه‌وه‌ی له ده‌ریاچه‌ی دووكان به چه‌ند به‌له‌مێك
كه‌وتینه‌ڕێ. له‌به‌ر تاریكیی شه‌و و ته‌مومژێكی زۆر وەکوە ئەوەی کەوتبینە ناو پەڵە
هەورێکی قووڵ و بەرفراوان، بە ئەستەم بەرچاوی خۆمان دەبینی و له یه‌ك دابڕاین. به
هه‌زار حاڵ یه‌كترمان دۆزییه‌وه و به‌سه‌ر دێهاته‌كانی هه‌نجیره و ته‌نگه‌زه و
بێمووشەدا دابه‌ش بووین.
به‌یانییه‌كه‌ی
جارێکی تر یه‌كترمان گرتەوە و ئێواره‌ی دواتر په‌ڕیینه‌وه بۆ ئه‌وبه‌ر. ئه‌و شه‌وه
له بناری شاخی كۆسره‌ت له دێی تۆربە ماینه‌وه بۆ ئێواره‌كه‌ی به تراكتۆر و عه‌ره‌بانه
به دۆڵی هیران و نازه‌نیندا رۆیشتین بۆ گوندی كونه‌فلووسه. ئه‌و شه‌وه له‌وێ ماینه‌وه.
به‌یانییه‌كه‌ی زوو به‌سه‌ر شاخی هه‌ورێدا سه‌ركه‌وتین. زۆر سه‌خت و ناره‌حه‌ت و بێ‌ئاو
بوو. پێش نیوەڕۆكه‌ی گه‌یشتینه دێی چیوه‌ی سه‌روو. له‌وێ چه‌ند سه‌عاتێك حه‌ساینه‌وه.
بۆ عه‌سره‌كه‌ی به تراكتۆر و عه‌ره‌بانه به‌ره‌و خواره‌وه بۆ زیخان رۆیشتین.
كاك نه‌وشیروان
له‌سه‌ر رێی زیخان چاوه‌ڕوانی هه‌ڤاڵانی ده‌كرد. ئێستاش بیرمه كڵاوێكی قه‌فقازیی
له سه‌ر بوو. به گه‌رمی پێشوازی و به‌خێرهاتنی هه‌ڤاڵانی كرد. دوایی به یه‌كه‌وه
بۆ لای مام جه‌لال چووین كه له ته‌كیه‌كه‌ی زیخان چاوه‌ڕێی ئێمه‌ی ده‌كرد. ته‌كیه‌كه
به بلۆك و چیمه‌نتۆ دروست كرابوو كه دوو یان سێ ژوور به ته‌نیشت یه‌كه‌وه بوون
به‌بێ دیواری حه‌وشه.
مام جه‌لال زۆر
به گه‌رمی و "بالأحضان والقبل" پێشوازیی لێكردین. به‌كه‌یف بوو. جامانه‌یه‌كی
كۆییانه‌ی بەستبوو. یه‌كه‌مجار بوو مام جه‌لال و كاك نه‌وشیروان ببینم. مه‌لا به‌ختیار
له‌و دانیشتنه‌دا منی به مام جه‌لال و كاك نه‌وشیروان ناساند. كاك نه‌وشیروان زۆر
پێی خۆش بوو. ئه‌ویش به چه‌ند وشه‌یه‌كی رێز و پێ‌زانین منی به مه‌جلیسه‌كه
ناساند دوایی گوتی: "عیماد، پێم باشه بتبینم. منیش كۆڵێك پێم خۆش بوو."
مام جه‌لال زۆر
به بێزارییه‌وه باسی شه‌ڕی بێتواته‌ی ده‌كرد. زووخاو له دڵ و ده‌روونی ده‌تكا.
باسی راووڕووتی هه‌ندێک لێپرسراوی عه‌سكه‌ری و پێشمه‌رگه‌ی ده‌كرد. یه‌كه‌مجار بوو
گوێم له وشه‌ی "ئار ئار" بێت. ده‌یگوت: "له ژیانی پێشمه‌رگایه‌تیمدا
شتی له‌م جۆره‌م نه بینیوه و نه بیستووه. ئه‌مه تۆوی فاشییه‌ته. ئه‌گه‌ر زوو
فریای نه‌كه‌وین، سه‌ری خۆمان و شۆڕشه‌كه‌شمان ده‌خوات!"
زۆر به كورتییش
باسی گفتوگۆكه‌ی كرد و گوتی: "پێم باشه مولازم عومه‌ر و مه‌لا به‌ختیار
لامان بمێننه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر قسه بكه‌ین و به‌یانییش بڕیاره كۆپته‌ر بێت و
بڕۆین بۆ به‌غدا."
ئه‌وان مانه‌وه،
كاك عه‌لی شامار و من بۆ دێی بالیسان چووین. بۆ رۆژی دوایی كۆپته‌ر له ئاسمانی
بالیسان فڕه‌فڕی دەهات، له نزیك ته‌كیه‌كه نیشته‌وه. حاجی مه‌مۆ و كاك عه‌لی
شامار، به‌نده و ژماره‌یه‌ك له كادیر و پێشمه‌رگه له‌و ده‌وروبه‌ره بووین. مام
جه‌لال و كاك عومه‌ر و مه‌لا به‌ختیار و كاك قادری حاجی عه‌لی و كاك رێكه‌وت
عوسمان خه‌ریكی چوونه ناو كۆپته‌ره‌كه بوون. مه‌لا به‌ختیار هات بۆ لای حاجی مه‌مۆ
و من. یه‌كسه‌ر حاجی پێی گوت: "تۆش ده‌چیت؟" مه‌لا به‌ختیار سه‌ری هێنایه
پێشه‌وه و گوتی: "مه‌سه‌له‌كه حه‌ساسه و ده‌بێت ئێمه‌ش ئاگامان لێ بێت."
ئیتر هه‌موویان سه‌ركه‌وتن و له‌دواییدا مه‌لا به‌ختیار ئیشاره‌تی بۆ كاك دلێر كرد
كه ئه‌ویش سه‌ركه‌وێت دوای ره‌زامه‌ندی مامجه‌لال. كۆپته‌ر فڕی بۆ كەركووك، ئینجا
بۆ به‌غدا.
بۆ عه‌سره‌كه‌ی
من بۆ لای كاك نه‌وشیروان رۆیشتم له هه‌مان شوێن. به لوتف و ئیحترام بوو له‌گه‌ڵم.
پرسیاری بارودۆخی به‌غدا و خانه‌قین و رێكخستنی كرد. هه‌ر له پرسیاره‌كانیەوە بۆم
ده‌ركه‌وت ئه‌م پیاوه چه‌ند سه‌نگین و ورد و شاره‌زایه. دوای مام جه‌لال كه‌س نه‌بوو
شان له شانی بدات. ھەر لە درێژەی دانیشتنەکەماندا کاک نەوشیروان گوتی: "عیماد،
بۆ ئێوه‌ی خانه‌قینی ئه‌وه‌نده‌ی لێپرسراوتان له‌ناو شۆڕش هه‌یه، ئه‌وه‌نده پێشمه‌رگه‌تان
نییه؟" له وەڵامدا گوتم: "لەبه‌ر ئه‌وه‌ی چالاكیی پێشمه‌رگایه‌تی تائێستا
نه‌گه‌یشتووته سنووری خانه‌قین تا خه‌ڵكه‌كه زیاتر په‌یوه‌ندی به شۆڕشه‌وه
بكات. سه‌باره‌ت به زۆریی لێپرسراوه‌كانیش هۆیه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی
ژماره‌یه‌ك له كادره پێشكه‌وتووەكانی خانه‌قین رۆڵیان له دروستكردنی كۆمه‌ڵه و
یه‌كێتی و هه‌ڵگیرساندنه‌وه‌ی شۆڕشی نوێ‌دا هه‌بووه." دوایی گوتی: "تۆ
ده‌ته‌وێ چی بكه‌ی؟" منیش گوتم: "ئه‌مرتان به چییه و چی به باش ده‌زانن،
من رەهنی ئیشاره‌تی ئێوه‌م." لەو کاتەدا یه‌كسه‌ر بیرم له دروستكردنی كۆمیته‌ی
رێكخستنی خانه‌قین كرده‌وە و گوتم: "پێت چۆنه كۆمیته‌یه‌كی رێكخستن بۆ خانه‌قین
دروست بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه پڕبكه‌ینه‌وه؟" فكره‌كه‌ی زۆر پێ باش
بوو و گوتی: "منیش هاوكار و پشتیوان ده‌بم."
دوایی لەگه‌ڵ
كاك ئازاد هه‌ورامی بڕیاری كردنه‌وه‌ی كۆمیته‌ی رێكخستنی خانه‌قینیان دا. كاك نه‌وشیروان
كاك مه‌لا ئیبراهیم و كاك جه‌بار یاوه‌ر و مامۆستا كاوه‌ی بۆ ئه‌ندامی كۆمیته‌كه
ده‌ستنیشان كرد.
به ماوه‌یه‌كی
كه‌م بێ ئه‌و سێ هه‌ڤاڵه‌ی كه ده‌ستنیشان كرابوون، له‌گه‌ڵ مامۆستا سۆران و مامۆستا
نه‌جم و كاك كامه‌ران و مامۆستا دڵشاد كۆمیته‌كه‌مان دامه‌زراند. سه‌ره‌تا باره‌گای
كۆمیته‌كه له دێی حه‌سه‌ن مه‌حه بوو له گه‌رمیان. دوایی گواستمانه‌وه بۆ دێی
ژاڵه‌ی سه‌فه‌ر.
له‌و ماوه‌یهدا
خه‌ریكی به‌هێزكردنی رێكخستن و په‌یوه‌ندیكردن به جه‌ماوه‌ر و كردنه‌وه‌ی خولی رۆشنبیری
بووین. بۆ مێژوو، كاك عه‌لی شامار ده‌ورێكی باڵای له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا هه‌بوو. هێزێكی
پێشمه‌رگه‌ی له خانه‌قین دروست كرد و دوایی له‌گه‌ڵ هێزێكی تر له گه‌رمیان تیپی
51ـی گه‌رمیان دروست كرا، كاك مه‌حموود سه‌نگاوی بوو به سه‌رتیپ و كاك عه‌لی
شاماریش بوو به جێگری.
له‌و سه‌رده‌مه‌دا
ململانێ له‌ناو كۆمه‌ڵه‌دا رۆژ به رۆژ قووڵتر و تووندتر ده‌بوو. سه‌ره‌نجام من كه‌وتمه
به‌ره‌ی موعاره‌زه‌ی ناو شۆڕش و ته‌نانه‌ت یه‌كێك له توندڕه‌وه‌كانی بووم!
ئێستا ده‌زانم
چه‌ند به‌دوای خه‌ونی لاساییكردنه‌وه‌ی ئه‌زموونی چین و كوبا و وشه‌ی بریقه‌داری
ناو كتێبه ماركسییه‌كانه‌وه بووم. به كه‌مئه‌زموونی و به خه‌یاڵپڵاوی ده‌مویست
كه‌وڵی مامزی "چین و ماچین" بكه‌مه به‌ر ئاسكی گه‌رمیان!
له‌و سه‌رده‌مه‌شدا
هه‌ر باس باسی عێراقچێتی بوو کە وەکوو تۆمەت دەدرایە پاڵ ئەم و ئەو لەسەر شێوەی
"قاچاخچێتی و ساختەچێتی." له‌و باره‌یه‌وه دۆخه‌كه زیاتر له‌و به‌سه‌رهاته
ده‌چوو كه كاك جه‌بار فه‌رمان، فیله‌ته‌نه‌كه‌ی یه‌كێتی و پیاوی به‌وه‌فا و سه‌خی
ته‌بیعه‌ت، ده‌یگێڕایه‌وه كه بێوه‌ژنێك له دێكه‌یان هه‌بووه زۆر شه‌ڕفرۆش و ده‌مهه‌راش
و نه‌گونجاو بووه، هه‌موو جارێك كه عه‌باسی كوڕی ده‌گه‌ڕێته‌وه ماڵ، لێی ده‌پرسێت:
"عه‌باس رۆڵە، ده‌نگوباس چه‌س؟" عه‌باسیش ده‌ڵێت: "دایكه، باس
باسی دایك عه‌باسه."
به‌ڵام داخه‌كه‌م
به ده‌سه‌ڵات و موعاره‌زه‌ی ناو شۆڕش، زه‌ره‌ری گه‌وره و قورس به‌ر یه‌كێتی و شۆڕشه‌كه‌مان
كه‌وت. له كۆتاییدا هیوادارم ئه‌و رووداوانه به خۆش و ناخۆشیانه‌وه، به باش و
خراپیانه‌وه، بۆ ئه‌مڕۆمان ببنه په‌ند، نه‌ك بمانكه‌نه په‌ند!