708 کوردستان

ئەو مامۆستا وانەبێژانەى دەکرێنە گرێبەست ئاگادار دەکرێنەوە

09:12 - 18/09/2024

زەمەن - کوردستانى

 

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست دەڵێت، بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو بایۆمەتری بۆ ئەو مامۆستا وانەبێژانە بكرێت كە دەكرێنە گرێبەست، تاوەكو ناوەكانیان بخرێتە لیستی مووچەی وەزارەتی پەروەردەوە و مانگانە لەگەڵ مامۆستایاندا مووچە وەربگرن.

 

عەلی رەئووف، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست رایگەیاند، ئەو مامۆستا وانەبێژانەى دەکرێنە گرێبەست لە سیستمی بایۆمەتریدا تۆماردەکرێن.

 

گوتیشى، ئەو هەنگاوە بۆ ئەو مامۆستایانەی كە دەكرێنە گرێبەست بۆ ئەوەیە كە ناوەكانیان بخرێتە لیستی مووچەی وەزارەتی پەروەردەوە و مانگانە لەگەڵ مامۆستایاندا مووچە وەربگرن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن