1128 عیراق

بەپەلە.. لەبارەی بەهای دۆلارەوە ڕوونکردنەوەیەک لە پارێزگاری بانکی ناوەندییەوە

03:06 - 18/09/2024

زەمەن – هەرێمی كوردستان

پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق ڕایگەیاند، دابەزینی نرخی نەوت نابێتە پاڵنەر بۆ بەرزکردنەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار.

لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ چوارشەممە، 18-09-2024، عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق ئاماژەی بەوە کرد؛ "بانکی ناوەندی هێندە دۆلاری لەبەردەستە کە لە ڕێگەی سەکۆی ئەلیکترۆنیی و میکانزیمەکانی دیکەوە، ڕۆژانە بیخاتە بازاڕ و پرۆسەکانی بازرگانی و خواست لەسەر دۆلار پڕ بکاتەوە".

بە وتەی پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق، "دابەزینی نرخی نەوت، کاریگەری لەسەر بەهای دینار نابێت و نابێتە پاڵنەریش بۆ بەرزکردنەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار".

 

به‌رزی نرخی دۆلار له‌ كاتێكدایه‌ په‌رله‌مان عێراق، له‌ ماده‌ی یه‌كه‌می یاسای بودجه‌دا په‌سه‌ندى كردووە كه‌ 100 دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ 130 هه‌زار دیناره‌.

لە ڕابردوودا بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت، بەهای دۆلار لە 118 هەزار دینارەوە بۆ 145 هەزار دینار بەرزکرایەوە، بەوهۆیەوە بەهای دۆلار لە بازاڕی ئازاددا گەیشتە 176 هەزار دینار.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن