874 کوردستان

ئایا ئامێری خزمەتگوزاری پەیجەر لە هەرێم و عێراق هەیە؟

05:09 - 18/09/2024

زەمەن - عێراقی

پەرلەمانتارێک لە لیژنەی گواستنەوەو پەیوەندیی پەرلەمانی عێراق بەدواداچونی لەبارەی بونی ئامێر یاخود خزمەتگوزاری پەیجەر لە عێراق كردوەو دەڵێت، لە عێراق ئەو خزمەتگوزارییە كاری پێناكرێت.

لە لێدوانێکیدا بۆ «زەمەن»، كاروان یاروەیس، ئەندامی لیژنەكە، وتی، «ئامێر یاخود خزمەتگوزاری پەیجەر كە دوێنێ لە لوبنان بەهۆی تەقاندنەوەی هەزاران ئامێر سێ هەزار كەس بریندار بون و  نۆ کەس گیانیان لەدەستدا، لەعێراقدا کاری پێناکرێ».

ئاماژەی بەوەشداوە، ئەمڕۆ لیژنەی گواستنەوەو پەیوەندیی پەرلەمانی عێراق بەدواداچونمان کرد لەگەڵ دەستەی راگەیاندن و پەیوەندیی عێراق و لایەنە پەیوەندارەکان ئەو ئامێرە یاخود ئەو خزمەتگوزارییە لە سلکی مەدەنی و سەربازی کاری پێناکرێ، بەڵام هەر ئامێرو خزمەتگوزارێکی تری هاوشێوە ئەگەر هەبێت پێویستە پشکنینی بۆ بکرێ بۆ دڵنیابون.

بەپێی قسەی ئەو پەرلەمانتارە، ئامێرەکانی خزمەتگوزاری پەیجەر کە لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ئەوروپا دروستکراون، پێشتر چەند گرامێک تێنتی کراوەتە پاترییەکەیەوەو لەدورەوە تەقێنراوەتەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن