585وتار

ناحیەیی وەرتێ لە دیوی ئابوریەوە

4/18/2020 11:33:00 AM
شیروان برایم خواز

ناحیەیی وەرتێ یەکێکە لەناحیەکانی سەربەقەزای رواندز لەپارێزگای ھەولێر  , ھاوسنورە لەگەڵ قەزای ڕانیەیی سەر بە پارێزگای سلێمانی.

 وەرتێ یەکێکە لە شارۆچکە مێژووییەکان و ئێستا لە هەموو ڕوویەوەکەوە پەراوێز خراوە،لە ڕووی پڕۆژەی خزمەتگوزاریی سەرەتاییەکان، هەلی کار بۆ گەنجان، کەرتی تەندروستیی و کشتوکاڵ، خزمەتگوزاریە گەشتیاریەکان  و کێشەی رێگاوبان  ئاوو کارەبا لەم شارۆچکەیە بونیان ھەیە  وەلەڕووی ڕۆشنبیریی و هونەرییشەوە دەستگیرۆیی ناکرێن.

خەڵکی ناوچەکە قوربانیەکی زۆریان داوە بەڵام یەکێکە لەناوچە پەراویزخراوەکان .خەڵکیئەم ناوچەیە  بەتەواوتی بێئومێد بوون لەم دەسەڵاتە، بۆیە خەڵکی ناوچەکەبیریان لەوە کردەوە کە  چەند پرۆژەیەکی گەشتیاری سادە لە ناوچەکە ئەنجام بدەن ، ئەوە بوو لە ماوەیەکی کورتدا توانیان وەرتێ بکەنە یەکێکنلە ناوچە  ھەرە گرینگیەکانی گەشتوگوزار و ژمارەیەکی زۆر  گەشتیار ساڵانەروو لەم ناوچەیە بکەن.

وەرتێ تایبەتمەندی سروشتی و مرۆیی هەیە، ئەم جۆرە تایبەتمەندیە جوگرافیانە وای کردوە  رۆژ لەدوای رۆژ گەشتیار زیاتر رووی تێبکەن کەدەوڵمەندە بە دەیان شەلالی سروشتی (ئاوهەڵدێر ) و ڕووبار و دۆڵ و کانیاوی تەندروستی و گۆمی سروشتی و چیای پێچاوپێچی ئالۆز و دەیان دیمەنی سروشتی  سەرنج ڕاکێش .

ئەوەی حکومەت بۆی نەکردن خەڵکە خۆی کردیان، ھەوڵێک بوو بۆ بوژاندنەوەی ناوچەکەیان توانیان لە ماوەیەکی کەمدا دەیان هەلی کار دروست بکەن بۆ گەنجان و بژیوێ ژیانیان لەسەر ئەو کەپرە گەشتیاریە دابین بکەن . 
بەڵام بەداخەوە خەریکە حزبە پاوانخوازەکان وا لەو ناوچەیە دەکەن کە چیتر گەشتیار ڕووی تێنەکات بە هۆی دروست بوونی ئەو گرفتە ئەمنیەیی لەسەر ئەوناوچەیە دروستیان کردوە،بەتایبەت ئەومە کینە اعلامیەیی خراوتە گەڕ لەسەر ئەم ناوچەیە ، وەک زانراوە ناوچە ئارامەکان باشترتن شوێنی گەشت وگوزارن.

شیروان برایم خواز

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن