623 کوردستان

رووداوێکى هاتووچۆ روویدا.. دوو برا بریندارن

06:54 - 18/09/2024

زەمەن - کوردستانى

 

بەڕێوەبەرایەتى هاتووچۆى گەرمیان رایگەیاند، بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە لە سەر ڕێگای ناحیەی ڕزگاری بۆ گوندی توران دوو کەس برینداربوون، هەردوو بریندارەکە بران.

 

هاتووچۆى گەرمیان راشیگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، بەهۆی پێکدادانی ماتۆڕسکیلێک و ئۆتۆمبێلێک لە جۆری تۆیۆتا کامری لەسە ڕێگای ناحیەی ڕزگاری بۆ گوندی تووران دوو کەس برینداربوون کە لێخوڕ و سەرنشینی ماتۆڕ سکیلەکەبوون و هەردووکیان بران.

 

هاتووچۆى گەرمیان ئەوەشى راگەیاندووە، ڕوداوەکە بەشێوەیەک بووە ماتۆڕ سکیلەکە بە ئاراستەی گوندی توران ڕۆیشتووە و ئۆتۆمبێلەکەش بە پێچەوانەوە بە ئاراستەی ڕزگاری هاتووە و پێکیانداداوە، هەردوو بریندارەکە لەدایک بووی 2004 و 1996ن، گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار، لێکۆڵینەوە لەڕووداوەکە لەلایەن تیمی هاتووچۆوە دەستی پێکردووە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن