دو سەرنج دەربارەی هەلبژاردنی٢٠ ی ئۆکتۆبەر
10/26/2024 1:41:00 PM
بابەكر دڕەیی
یەکەم: سەبارەت
بە فێڵ و تەزویر
یەکیک لە بنەماکانی سیستمی دیموکراسی و حوکمرانی خەلک،
پاراستنی دەسگای یاسادانان( پەرلەمان) ە بە ریگایەکی یاسایی و خاوێن.
هەرجۆرە فێل و
دزینێکی دەنگی دەنگدەران لادانە لە سەرەکیترین بناغەکانی سیستمی دیموکراتی پەرلەمانی
و لەو سۆنگەیەوە هەبونی گومان لەسەر خاوێنی
پرۆسەی دەنگدان ئەو بۆچونە دینیتە ئاراوە کە ئایا خودی دەسگای پەرلەمان کە نوینەری
هاوولاتیان و خەلکە ئەو کاندیدانەی تێچوە کە خەلک دەنگی پیداون یان کەسانێک کە جەماوەر
لای گرنگ نەبون و نەیویستوە بیاننێرێت بۆ پلەی یاسادانەری وڵات.
رەنگە یەکێک لە ریگاکانی چارەسەر لە رووی تیۆری و کرداریەوە
جیبەجێکردنی ئەو ریسا یاسایی و شەرعیە بێت کە دەڵێت:
« اذا اجتمع
الحرام والحلال غلب الحرام»
ماناکەی روونە:
«هەرکات حەرام
و حەڵاڵ تیکەڵ بون حەرام زاڵ دەبێت »
دەشێ ئەم ریسایە بۆ دیاریکردنی ئاستی یاسایی و نایاسایی
دەنگدانی ئەمجارەی پەرلەمانی کوردستان بکرێتە پێوەر: ئەگەر ئاستی دزین و تەزویری دەنگی
دەنگدەران زیاتر بو لەو ئاستەی کە لە هەر پرۆسەیەکی وادا چاوەروان دەکرێت ئەوا
مانای وایە « هەڵە» و « چەوتی» لە پرۆسەکەدا ئەنقەستە و بە جۆریک لە جۆرەکان دەنگی
دەنگدەرانی کوردستان دزراوەو بەشیوەیەکی گشتی ئەوەی کە یاسای عراقی و فقهی ئیسلامی رەتیدەکەنەوەو بە « حەرام» ی دەزانن کاری پیکراوە..
لەو حاتەدا ، واتە لە حالیکدا ریژەی سوتان یان هەژمارنەکردن
یاخود هەر هۆیەکی تەکنیکی لە ئارادا نەبیت و ئاستی هەژمارنەکردن بەرچاو بیت ( وەک
چەن حزب و لایەنیک ئیدیعا دەکەن) ئەوا دوای سەلماندنی ئەو بانگەشەو سکاڵایانە، کۆی
پرۆسەکە بە بەتاڵ و نایاسایی دادەنرێت و پیویستە سەرلەنوێ ئەنجام بدرێتەوە.
دوەم: هەلویست لە
تەزویر
تەزویر واتە دزینی دەنگی خەلک ، دزینی دەنگی خەلک واتە
ناردنی کەسانیک بۆ دەسگای یاسادانان کە میللەت دەنگی پێنەداون و سەرەنجام واتای ئەوەیە
کە کۆی سیستمی دیموکراتی دەبیتە کۆمیدیاو گالتەجاڕی و گروپێک سیاسی و ملیۆنەر بە کەیفی
خۆیان ولات بەرەو هەڵدێرو تاریکایی دەئاژۆن.
ئەگەر سەلمێنرا دەنگی خەلک تەزویری تیا کراوە ، دوای کۆتاییهاتنی
پرۆسەی خستنەرووی دیکۆمنتەکان و بریاری دەزگای دادوەری یاخود دانپیانانی لایەنی پەیوەندیدار،
پێویست و گرنگە کۆی هەلسورانی سیستمی حوکمرانی لەمپەری بۆ دابنریت و سەرجەم ئەو
گروپ و لایەنانەی زیانمەند بون لە تەزویرو فێڵی رکەبەرەکانیان ، خودی پەرلەمان و
حکومەت چۆڵکەن و ببنە هیزیکی فشاری وا کە جاریکی تر هیچکەس جورئەت نەکات پەنا بۆ
کاری فێل و تەزویر بەرێت.