سیاسییەکان، دزتریین و ساختەچییتریین و درۆزنتریین مرۆڤەکانن!
1/13/2025 9:22:00 PM
کامیار سابیر
1. وۆڵتەر ئێدوارد ویلیەم، ئیکۆنۆمیستی ئەمێریکیی، کاتێ قسە لەسەر عەدالەتی کۆمەڵایەتیی ئەکات و بە سیاسەت و سیاسییەکانیەوە ئەبەستێتەوە، پێیوایە دزێکی ئاساییی، بە گریمانە داینێ "سڵێمان هەڵشۆیی" زۆر شەریفانەترە لە دزە سیاسییەکانی کوردایەتیی ( بە دەسەڵاتدار و ئۆپۆزیسیۆنییەوە). ماڵی بارز-انیی بە شەراکەتی ماڵی تاڵە-بانیی لە ماوەی ئەم سیی و چوار ساڵەدا، دەیان میلیارد دۆلاریان لە خەڵکی هەرێم و خەڵکی عێراق دزییوە، کەچیی وەکو ویلییەم ئەڵێ ئەم دزە سیاسییانە هێشتا درۆ ئەکەن و ئەڵێن بۆ ئەوە گلمان داوەتەوە، تا ژیانی تۆ و ئاییندەی نەوەکانتی پێخۆش بکەین. ئەو رقی لە سیاسییەکان هەڵئەستێ و ئەڵێ، دزە ئاساییەکە روونکردنەوەی گەمژانە و سووکایەتیی سیاسییم پێناکات و کەرامەتی مرۆییم ناشکێنێ و تا بۆی بکرێ خۆی بزر ئەکات، بەڵام سیاسییەکان وەکو داڵاش بەردەوام لە مێدیاکاندان و هەر خورافاتی ئایدیۆلۆژیی و حیکایەتی سەرکەوتن و چاککردنی ژیانمان ئەچڕن. بە کورتیی ئەڵێ زۆر زیاتر لە سیاسییەکان رێزی دزێکی ئاسایی ئەگرم.
2. شا-سوار، ئەو دزییانەی لە خەڵکی کردووە و ئەو صەفەقاتانەی لەگەڵ سیاسییەکانی هەرێم و حیزبەکاندا هەیەتی ئەگەر وەکو بیزنسمانێک بیکردایە، لە هەموو کوردستاندا هەر چەند صەد کەسێک باسیان ئەکرد، بەڵام چونکە سیاسییەکی درۆزن و بێ فیکر و بێ مەعریفە و بێ پرەنسیپە، دێت درۆی زیاتر ئەکات و لە رێگەی مێدیا چەواشەکارەکەیەوە، گەنجی بێکار و بێ ژیان تەفرە ئەدات، تەنانەت عەمالەت و سیخوڕییش بۆ دەسگای موخابەراتی وڵاتێکی وەکو تو-رکیا بە ئاسایی ئەبیینێت کە فاشیزمە نەژادییە تۆرانییەکەی، کوردی ئازادییخواز نابیینێت جگە لەو کوردانەی سەر بە ئۆردۆگای کوردایەتیین، کەچیی ئەو هێشتا دێت درۆ و بوختانی سیاسیی تەخشان ئەکات و شەرمەزارییەکانی خۆی وەکو رەئیس حیزب لەگەڵ دەوڵەتێکی موخابەراتیی گەورەی وەکو تو-رکیادا ئەشارێتەوە، بە زمانی شەعبیی هەولێریی خۆی وەکو چێر کەڵی گرتووە، بە خەرکیی( خەڵکیی) ئەڵێ ئاووس بوونە!؟ بە خۆڕایی نەگوتراوە، سیاسەت ئەخلاقی تێدا نییە!
3. هەمان بەزمی ریفراندۆم و تەنەکەی دەوڵەتە کوردییە-ئەرد-ۆغانییە- ئیخوانییەکەی ساڵانی رابردووە، کەچیی ئەمجارە، سیاسییە درۆزنەکانی کوردایەتیی، گێچەڵ بە حکومەتی عێراق ئەکەن کە نەوت و غازی ناوچەکانی ماددەی صەد و چل ئەفرۆشن و ئەوان کارتی مەترسییدار و کشانەوە بەکار ئەهێنن. پارتیی ئەبووایە لە دوای هەموو خەڵکی کوردستانەوە بووەستایە و باسی جێبەجێکردنی ماددەی ١٤٠ ی بکردایە، چونکە عەرقەلەی ئەوەڵ و ئەخیر خۆی بووە! ، بەڵام کارەساتی سیاسیی و داڕزانی سیاسیی گەورە ئەوە نییە کە یەکێتیی خۆی شەریکە دزی نەوت بووە لەگەڵ پارتییدا و نوطقی نییە، یان ئۆپۆزیسیۆنی بێفیکر و بێ روئییە و سەر بە مەنظومەی کوردایەتیی هیچ گوتار و هەڵوێستێکی جیاوازتریان نییە، بەڵكو پارتیی ئەتوانێ زۆریینەی رەهای نوخبەی کوردیی، بباتەوە سەر سفرەیەکی مەعاوییانەی وەکو قومارخانە موخابەراتییەکەی ریفراندۆم، چونکە زۆریینەی رەهای نوخبەی کوردیی، هەمان مەکیینەی کوردایەتییان لە کەللەسەردایە.
4. لە پێوەند بە خاڵی سێیەمەوە، محەمەد ئەمین پێنجوێنیی ، لە ژیانیدا یەک قسەی راستی کردبێ ئەوە بوو کە گوتی موخابەراتی تورکیی، لە ژێرەوە ئەهاتن بە پارتییان ئەگوت، گوێ مەدەن بەو قسانەی کە ئەرد-ۆغان لە راگەیاندندا ئەیکات کە دژی ریفراندۆمە، بەڵكو ئێوە ریفراندۆم بکەن و ئێمە وەکو دەوڵەت پشتگییرییتان ئەکەین! دەی زۆربەی هەرە زۆری نوخبەی ئۆپۆزیسیۆن و حیزبیی و سیاسیی و ئەکادیمیی و شیعریی و لۆتیی و مونەوەرانی کورد، ئەیانگوت ئەها تورکیاش دژی ریفراندۆمە!!! لە کاتێکدا سپۆنسەر و عەقڵی موخابەراتییەکەی ریفراندۆم، تورکیا بوو. ئەمجارەش بە تەحریکی تورکیا، گەڕێکی تر، مورتەزیقە ئیقلیمییەکانی کوردایەتیی، ئەکرێنەوە بەگژ دەوڵەتی عێراقدا. پەیامە تیجاریی و موخابەراتییەکە ئەوەیە کە خۆت بگرە حکومەتی شیعەی عێراق، شەڕی طائیفیی ناسیۆنالیزمی سوننییگەریی کوردایەتیی، چۆن خۆی تەیار کردووە و چۆن بە چۆکتدا ئەهێنێت؟! هەر ئەمەش بوو بەشێکی زۆر لە هەواداران و لایەنگرانی ئەفواجەکانی کوردایەتیی، شاگەشکەبووبوون بە کەوتنی ئەسەد و هاتنی تێرۆ-ریستێکی جیها-دیی وەکو جۆ-لانیی و سوپای مورتەزیقەی وەطەنیی ....