46وتار

درێژكردنەوەی ویلایەتی كۆمیسیاران نادەستوریەو كێشە بۆ هەڵبژاردن دروستدەكات

1/12/2025 2:41:00 PM
چۆمان محەمەد


رێژكردنەوەی ویلایەتی كۆمیسیارانی عێراق نادەستوری ونایاساییە،كێشە بۆ هەلبژاردنی پەرلەمانی عێراق دروست دەكات.

ئەنجومەنی كۆمیسیارانی هەلبژاردنەكانی عێراق بەپێیی یاسایی ژمارە ۳۱ سالی ۲٠۱۹ ماوەی كاراییان چوار سالە كەلەدادوەران پێك هاتون، بەهۆی ئەنجامدانی هەلبژارنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق وپەرلەمانی كوردستان لەسالانی ڕابردوو،دوو جار یاساكەیان  لەپەرلەمانی عێراقەوە بۆ هەموار كرایەوە ماوەی یاسایی ئەنجومەنی كۆمیسیارانیان تاوەكو ٦/۱/۲٠۲٥ درێژكردەوە،بەهۆی ئەوەی ماوەی یاساییی ئەنجومەنەكە كۆتایی هاتوە،لەپێشهاتێكی سەیرونامۆدا ئەنجومەنی بالای دادوەری لەعێراق لەبەرواری ۸/۱/۲٠۲٥ بەبریاریك بۆ ماوەی دوو سال ئەندامێتی ئەنجومەنی كۆمیسیارانیان درێژ كردەوەتاوەكو ٦/۱/۲٠۲۷،راستە پاساویی ئەنجومەنی بالای دادوەری بریتیە لەوەی وڵات بەدور بێت لە قەیرانی سیاسی،تاوەكو هەلبژاردن لەكاتی خۆیدا ئەنجام بدریت بۆشای یاسایی دروست نەبێت،بەلام ئەم بڕیارە پێچەوانەی دەستوری هەمیشەیی عێراقەودەستوەردانە لە كاری پەرلەمانی عێراق ویاسایی كۆمیسیۆنی بالای عێراق،چونكە لەدەسەلات و تایبەتمەندی پەرلەمانە نەك ئەنجومەنی بالای دادوەری،بۆیە گەۆ هەر تانەیەكی لێبدرێت لەدادگای فیدرالی گریمانەی هەلوەشانەوەی لێدەكرێت.

  دۆخی عێراق ئالۆزوهەستیارە،گەر پرۆژە یاسایەك ئامادەبكرێت بۆ پەرلەمانی عێراق وەك رابردوو تەنها درێژكردنەوەی تەمەنی ئەندامانی كۆمیسیۆن بێت كێشەی كەمترەوتێدەپەرێت كە دەمە رێگە گونجاوەكەیە.

بەڵام گەر لەرێی هەمواری یاساكەوە بیانەوێت پیكهاتەی ئەنجومەنەكەو ڕێگای دانانی ئەندامانی ئەنجومەنی كۆمیسیاران بگۆرن پرۆسەیەكی زۆر ئالۆزەو سەرئێشەی پەرلەمانی عیراق ودواتر دانانی ئەندامان ودەست بەكاربونیان كاتی دەوێت ترس وگومان هەیە زۆر بخایەنێت نەتوانن هەلبژاردن لەماوەی یاسایی ئەنجام بدەن چونكە هەلبژاردن پرۆسەی پێشوەختەوئامادەكاری پێشوختەی پێویستە،چونکە دەبێت پێش ٩ی کانونی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٦ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەران ئەنجام درابێت..

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن