هادى عامرى: کێشەى مووچەى هەرێم چارەسەربووە بەڵام هەرێم بۆى نیە باسى نەوتى کەرکوک بکات
08:48 - 13/01/2025
زەمەن - عێراقى
هادى عامرى، ئهمینداری گشتیی رێکخراوی بەدر، دواى کۆبوونەوەى لەگەڵ نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لێدوانێکى بۆ رۆژنامەنووسان دا و رایگەیاند، کێشەى مووچە لەگەڵ هەرێم چارەسەرکراوە و ئەو کێشە تەکنیکییانەى ماویشە چارەسەر دەکرێن.
هادى عامرى راشیگەیاند، نەوتى کەرکوک تەنیا حکومەتى عێراق سەرپەرشتى هەناردەکردنى دەکات و هیچ لایەنێکى تر بەشدار نابێت، گوتیشى، نەوتی هەرێمی کوردستانیشمان دەوێت.
راشیگەیاند، بەرەى مقاوەمە هەر دەمێنێت و هەڵناوەشێتەوە.