لای حیزبەکان کەرکوک کاڵایەکە بۆ فشاری سیاسی
1/14/2025 11:16:00 AM
مەلا فەرمان محەمەد
باسکردنی کێشەکانی کەرکوک و ناوچە دابڕاوەکان لەم کاتەدا ، لە کاتێکدایە کێشەی موچە و بودجە لە نێوان بەغدا و هەرێم هەیە و لە لوتکەی ئاڵۆزیە. کێشەکان بەو رادەیە گەیشتون پارتی دیموکراتی کوردستان باس لە ئەگەری کشانەوە لە بەغدا دەکات .. بۆیە مەبەست لەم باسکردنە:
1. چارەسەری کێشەکانی کەرکوک نیە. یان گەڕانەوەی زەوی کورد و تورکمان نیە.
2. فشاری سیاسیە بۆ دەسکەوتی مادی وەک پۆست و پول زیاتر.
3. حیزبەکان کە کورسیان لە بەغدا هەیە بۆ یەک جاریش بایکۆتی دانیشتنی پەرلەمانیان نەکردوە لەسەر پرسی نەتەوەیی یان کەرکوک .
4. شەڕی پۆست و پلە و کولێرە چەورەکەی سەر کورسی سەرۆک کۆماریان کردوە.
5. ئەگەر لە دڵسۆزی کەرکوکە لە بری ئەوەی لە کەرکوک پێکەوە کار بکەن. دەستیان لەگەڵ نەیارەکان تێکەڵکردوە.
6. بەرنامەکەی لەگەڵ رەنجی روداو جگە لە خزمەتکردن و هەوڵی سپیکردنەوەی روی دەسەڵات هیچ چارەسەری کێشەکان ناکات و بەو مەبەستەش نیە. زیاتر بۆ گەوجاندن و قسە لەسەرکردنە..
7. ئەگەر حیزبێک تا ئێستا لە کێشەکانی کەرکوک تێنەگەیشتبێت. واتە خەڵکی کەوکەبێکی ترە و نامۆیە بەم هەرێمە
8. بۆ کێشەی گەڕەکی نەورۆز و عەرەفە لە نزیکەوە شاندێکی ئەو گەڕەکانە سەردانی پەرلەمانی عێراق کاک شاخەوان عەبدوڵا، وەزیری داد کاک خالد شوانی، سەرۆک کۆمار و ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق و هەرێم و هەمو حیزبەکانیان کردوە. بۆ ساڵێکە خێوەتی مانگرتن هەڵدراوە و بەردەوامە تا ئێستا کێشەکە وەک خۆی ماوە.
9. کاتئک بابەتێک پرسێکی نیشتمانیبێ ، لە دەستوردابێ و دەمێکبێ بوبێ بە پرسێکی گشتی ، زیاتر باسکردنی جگە لە گەرمکردنی بازاڕی سیاسی بۆ مەرامێکی حیزبی هیچیتر نیە.