بەپەلە.. راگەیەندراوێک لە سودانی و نێچیرڤان بارزانی یەوە
11:37 - 13/01/2025
زەمەن:-
نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی لە بەغداد کۆبووەوە و جەختیان لە پابەند بوون بە دەستوور و هەماهەنگی نێوان هەردوولا کردووە.
ئەمڕۆ دووشەممە، ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، له بهردهواميى سهردانهكهيدا بۆ بهغدا، نێچيرڤان بارزانى، سهرۆكى ههرێمى كوردستان، لهگهڵ محهمهد شياع سوودانى، سهرۆكوهزيرانى عێراقى فيدراڵ، كۆبووهوه و باسیان لە پێشهات و روداوەکانی سەر گۆڕەپانی نیشتیمانی و هەرێمی کردووە.
هەر لە ڕەگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتی هەرێمدا ئاماژە بەوەشدراوە، لە كۆبوونهوهكهدا، گفتوگۆ لەسەر پەرەسەندن و پێشهاتە نوێیەکانی سهر ئاستى عێراق و ناوچەکە کرا، هەروەها جهخت لە پێویستيی پشتگیريكردنی حکوومەتی فیدراڵ و سەرخستنی جێبەجێکردنی بەرنامەی حکوومی کرايهوه، بە شێوەیەک کە دەستەبەری بەدیهێنانی خواستەکانی هاووڵاتيیان لە سەرانسەری وڵات بکات.
باسیشیان لەوە کردووە، له تهوهرێكى ديكهى كۆبوونهوهكهدا گفتوگۆ لەسەر پرسە خزمەتگوزارییەکانی پەیوەندیدار بە بەرژەوەنديی هاووڵاتییان کرا و باشترین ڕێگەکان بۆ ڕێکخستنی پابەندييهكانى نێوان حکوومەتی فیدراڵ و حكوومهتى هەرێمى كوردستان، بەپێی بنەماکانی دەستوور و یاسا، تاوتوێ كران.
هاوکات، هەر لەو کۆبوونەوەیەدا، هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگيی هاوکاری و هەماهەنگيی هاوبەش لەنێوان هەموو هێز و لایەنە سیاسییەکاندا کردەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکان و لابردنی سەختییەکان لە وڵات، بە شێوەیەک کە بەرژەوەندیی هەموو پێكهاتهكانى گەلی عێراق بەدی بهێنێت و چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری و سەروەريی نیشتمانی بەهێز بکات.