2374 کوردستان

حەج و عومرەى هەرێم: ئەم کەسانە بێبەرامبەر دەنێرین بۆ عومرە

08:34 - 13/01/2025

ززەمەن - کوردستانى

 

بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، لە سێ مانگی کۆتایی ساڵی رابردوو 300 مامۆستای ئایینی بێ بەرامبەر گەشتی عومرەیان کردووە.

 

دەشڵێت، ئەو 300 مامۆستا ئایینییە خەڵکی تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بوون.

 

راشیگەیاندووە، هەموو مامۆستایەک بێ بەرامبەر دەنێرین بۆ عومرە، بەو مەرجەی پێشنوێژ و گوتارخوێن بێت و دامەزراوی وەزارەتمان بێت، یان فەرمانی خۆبەخشیی وەزارەتی هەبێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن