وەڵامێک لە تەیف سامییەوە لەبارە مووچەى مانگى 12 بۆ هەرێمى کوردستان
06:47 - 11/01/2025
زەمەن - کوردستانى
ئەمڕۆ تەیف سامى، وەزیرى دارایى عێراق لەگەڵ لیژنەى دارایى پەرلەمانى عێراق لەسەر چەند پرسى بودجەى 2025 کۆبووەوە، جەمال کۆچەر، ئەندامى لیژنەى دارایى بەڵێنى دابوو چارەنووسى مووچەى مانگى 12ى لێبپرسێت، دواى کۆبوونەوەکە، جەمال کۆچەر رایگەیاند، تەیف سامى پێى گوتووە، "هەر 12 مووچەکەى ساڵى رابردووى ناردووە، ئەگەر بڕیارێک نەدرێت، هیچ بڕە پارەیەکى دیکە نانێرێت".
جەمال کۆچەر دەشڵێت، پێشنیاز دەکەم سەرۆکی هەرێمی کوردستان، وەزیری داراییش لەگەڵ خۆی بباتە بەغدا و لەگەڵ سەرۆکوەزیران، وەزیری دارایی عێراق و سەرۆکی دادگەی فیدراڵی کۆبوونەوەیەکی پێنج قۆڵی لەبارەی چارەسەری کێشەی مووچە بکەن.
ئەو پەرلەمانتارە راشیگەیاندووە، تەیف سامى لە کۆبوونەوەکەدا گوتووشیەتى، "مانگەکانی پێشتر هەرێمی کوردستان زیاتری بردووە، ئێمە کۆی گشتیی مووچەی هەر 12 مانگەکەمان ناردووە و ئەگەر بڕیارێک نەبێت، هیچ مووچەیەکی دیکە نانێرێت".