48 کوردستان

پله‌ی گه‌رمای سلێمانی و هه‌ولێر یه‌كسان بوو

12:59 - 08/12/2023

زه‌مه‌ن – هه‌ولێر
پێشبینیی ده‌كرێت ئه‌مڕۆ كه‌شوهه‌وای هه‌رێم كوردستان سارد نه‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش 1-2 پله‌ به‌رز ببێته‌وه‌.
یه‌كسانبوونی ئاستی پله‌ی گه‌رمی هه‌ردووشاری هه‌ولێرو سلێمانی دیارده‌یه‌كی ده‌گمه‌نه‌ و به‌وپێیه‌ی جیاوازی ئاستی پله‌ی گه‌رمی له‌نێوان ئه‌و دوو شاره‌دا له‌نێوان 3 تا 5 پله‌یه‌.
به‌شی پێشبینی له‌ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان، سه‌باره‌ت به‌ ره‌وشی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ هه‌ینی بڵاویكرده‌وه‌، كه‌ ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، هه‌روه‌ها خێرایی با له‌سه‌رخۆ ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش 1-2 پله‌ به‌رز ده‌بنه‌وه‌.
هه‌روه‌ها به‌رزترین پله‌ی گه‌رما له‌ گه‌رمیان ده‌بێت و نزمترینیش له‌ حاجی ئۆمه‌ران ده‌بێت.

كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت:

کەش/ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت بەگشتی
خێرایى با / لەسەرخۆ (5 – 15 ) کم /ک دەبێت
ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات دەبێت
مەوداى بینین/ لە نێوان (8 – 10 ) کم دەبێت
پلەکانی گەرما/ به‌راورد به‌ دوێنێ نزیکەی (1- 2 ) بەرز دەبێتەوە

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر 22 پلەى سیلیزى
سلێمانی 22 پلەى سیلیزى
دهۆک 20 پلەى سیلیزى
کەرکووک 23 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە 21 پلەى سیلیزى
زاخۆ 20 پلەى سیلیزى
گەرمیان 25 پلەى سیلیزى
حاج ئۆمەران 14 پلەى سیلیزى
سۆران 19 پلەى سیلیزى.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن