111 کوردستان

ئەو کوڕەی دوو خوشکی خۆی کوشت کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

01:57 - 14/11/2024

زەمەن - سلێمانی

بەپێی زانیارییەکان، ئەو کوڕەی به‌یانى ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڕه‌كى به‌كره‌جۆى سلێمانى دوو خوشكى خۆى كوشت، کۆتایی بەژیانی خۆیشی هێنا.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤، لە گەڕەکى بەکرەجۆى شارى سلێمانى تەرمى دوو خوشک بە کوژراوى دۆزرانەوە.

تەرمەکان دوو خوشک بوون، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان یەکێک لە خوشکەکان لەدایکبوى ساڵى ٢٠٠٢ و ئەوى دیکەیان لەدایبکبوى ساڵى ٢٠٠٥ە.

بەپێی زانیارییەکان، براکەیان کە تۆمەتبار بووە بە کوشتنیان، هەڵاتووە، بەڵام دواتر ئەویش کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

 پۆلیس لە شوێنى روداوەکەیە و لێکۆڵینەوەکان دەستیان پێکردوە. 

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن